ههر٠هشهى ترۆریستى دژ به دوو ئه‌ندامى سازمان خه‌بات ى کوردستانى ئێران له سوئێد، کرده‌وه‌یێکى قێزه‌ونه
له چه‌ند رۆژى رابردوودا، کومیته‌ى سوئێدى سازمانى خه‌بات ئاگادارى کردین که‌سانى نه‌ناسراو لهر٠ێگهى ئیمه‌یله‌وه ههر٠هشهى کوشتنیان له کاک رێبوار حسێنى و کاک جه‌لال خۆشکه‌لام له کۆمیته‌ى سوئیدى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران کردوه.
ئه‌و ههر٠هشه ترۆریستیه به‌دواى ئه‌وه‌دا هاتوه که که‌سێک بۆچوونى له‌ژێر هه‌واڵێکى ماڵپهر٠ى بۆ رۆژهه‌لات دا نووسیوه و باسى کۆمه‌ڵى ئیسلامى و بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى و که‌سێکى کوردستانى ئێرانى کردوه. لێره‌دا به‌پێویستى ده‌زانین به‌هه‌موو لایێک رابگه‌ێنین که به پێى بر٠یار و هه‌ڵوێستى سازمانى خه‌بات، به‌تایبه‌ت له‌دواى کۆنگره‌ى سێهه‌م هیچ کادر و ئه‌ندام و پێشمه‌رگه و لایه‌نگرێکى سازمان مافى ئه‌وه‌ى نیه ناوى هیچ لایه‌ن و ده‌سته و جه‌ریانێک به خراپه بهێنا و ئه‌ندامانى سازمانى خه‌بات به‌وه ر٠اهێندراون که به ئه‌رکه نیشتمانى و ته‌شکیلاتیه‌کانیانه‌وه خه‌ریک بن و دوورى بکه‌ن له کارى لاوه‌کى و بێ که‌ڵک.
سازمانى خه‌بات ههر٠هشهى ترۆریستى له کاک رێبوار حسێنى و کاک جه‌لال خۆشکه‌لام مه‌حکوم ده‌کا و باوهر٠ى وایه ئه‌و ههر٠هشانه له‌لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌نده‌کانى رژیمى ئاخوندیه‌وه ئه‌نجام دراون.
بێ گوومان ئه‌ندامان و کادره‌کانى سازمانى خه‌بات به ههر٠هشهى رژیم و به‌کرێگیراوانى چێ تر ده‌بن له ئه‌رک و کاره نیشتمانی و ته‌شکیلاتیه‌کان.
سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران
١٣ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٧