جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رێکخراوى مافى مرۆڤ داواى ده‌رکردنى بر٠یارنامه‌ى دژ به‌ رژیمى ئێران کرد

رێکخراوى مافى مرۆڤ داواى ده‌رکردنى بر٠یارنامه‌ى دژ به‌ رژیمى ئێران کرد

به‌رزترین به‌رپرسى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ ر٠اپۆرتێکى گرینگى له‌ باره‌ى هه‌ل و مه‌رجى مافى مرۆڤ له‌ ئێرانى بلاو کرده‌وه‌.

فدراسیونى نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌لانى مافى مرۆڤ (FIDH) و کۆمه‌ڵى دیفاع له‌ مافى مرۆڤ له‌ ئێران (LDDHI) له‌گه‌ڵ پێزانین له‌ ر٠اپۆرتى سکرتێرى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ باره‌ى هه‌ل و مه‌رجى مافى مرۆڤ له‌ رژیمى ئێران، داواى له‌ حکومه‌ته‌کانى ئه‌ندام له‌و رێکخراوه‌ى کرد که‌ به‌ ده‌رکردنى بر٠یارنامه‌یێک له‌ کۆمه‌ڵى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانه‌وه‌، پێشێلکارى ئاشکرا و به‌رده‌وامى مافى مرۆڤ له‌ رژیمى ئێران مه‌حکوم بکه‌ن.
ئه‌و ر٠اپۆرته‌ که‌ له‌لایه‌ن به‌رزترین به‌رپرسى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌وکانه‌وه‌ بلاو بۆته‌وه‌، وێنه‌یێکى سه‌رسوور٠ هێنه‌رى له‌ هه‌ل و مه‌رجى مافى مرۆڤ له‌ ئێران خسته‌ روو که‌ هه‌ر رۆژ روو له‌ خرابتر ده‌کا.
له‌ سه‌رووى ئه‌و ر٠اپۆرته‌دا مه‌سه‌له‌ى قانوونى سزاى ئیسلامى که‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانى مافى مرۆڤ نایه‌ته‌وه‌ باس کراوه‌. ئه‌و سزایانه‌ى که‌ به‌ ناوى (حدود) (سزا) دانراوه‌ (برینى ئه‌ندام، له‌ داردان، و به‌رده‌باران) که‌ له‌ چوارچێوه‌ى کوشتن دان، زینا، خواردنى مه‌شروبات، پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ دین، هاوجنس بازى، پێوه‌ندى پیاوى نا مسوڵمان له‌گه‌ڵ ژنى مسوڵمان...
جوێ له‌وانه‌ له‌و ر٠اپۆرته‌دا ئێعدام کردنى مێرمندالان وه‌ک کرده‌وه‌یێکى نامرۆڤانه‌ مه‌حکوم کراوه‌ و هه‌روه‌ها هاتووه‌ که‌ له‌ نێوان ساڵه‌کانى ١٩٩٠  تا ٢٠ ٠ ٦ نێوه‌ى ئێعدامى مێرمندالان له‌ جیهاندا، له‌ رژیمى ئێراندا به‌رێوه‌ چووه‌.
مه‌سه‌له‌یێکى دیکه‌ که‌ له‌و ر٠اپۆرته‌دا هاتووه‌ باسى پێشێلکارى مافه‌، که‌ له‌ باره‌ى ئافره‌تانى ئێرانیه‌وه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێ وه‌ک، نرخى خوێنى پیاو دوو به‌رانبه‌رى ژنه‌، به‌شى کوور٠ دوو به‌رامبه‌رى کچه‌... هه‌روا سنووردانان له‌ باره‌ى هه‌ڵسوور٠انى رێکخراوه‌کانى دیفاع له‌ ژنان و هه‌ڵسوور٠اوانى که‌مپه‌ینى کۆ کردنه‌وه‌ى (یه‌ک ملوێن ئیمزا).
گرتنى کوێرکوێرانه‌، نه‌بوونى ئازادى ر٠اده‌ربر٠ین، فشار خستنه‌سه‌ر که‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌کان به‌ تایبه‌ت به‌هاییه‌کان، هه‌روه‌ها له‌ ر٠اپۆرته‌کانى پێشووى ر٠اپۆرتده‌رانى تایبه‌ت و کۆمیسێرى به‌رزى مافى مرۆڤى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان باس کرابوو، له‌ ر٠اپۆرتى سکرتێرى گشتى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان مه‌حکوم کراوه‌.
هه‌روه‌ها له‌ هاوکارى نه‌کردنى رژیمى ئێران له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌کانى مافى مرۆڤى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ داواى به‌رده‌وامى ر٠اپۆرتده‌رانى تایبه‌ت خۆ ده‌بوێرێ له‌ ده‌رکردنى ده‌عوه‌ت نامه‌ بۆیان. له‌لایێکى دیکه‌وه‌ ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئێران بایه‌خیان نه‌داوه‌ به‌ پێشنیارى ناوه‌نده‌کانى مافى مرۆڤى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، که‌ پێ یان ر٠اگه‌یێندراوه‌.

16 سال و 15 روز و 8 ساعت و 16 دقیقه پیش از این

رێکخراوى مافى مرۆڤ داواى ده‌رکردنى بر٠یارنامه‌ى دژ به‌ رژیمى ئێران کرد

رێکخراوى مافى مرۆڤ داواى ده‌رکردنى بر٠یارنامه‌ى دژ به‌ رژیمى ئێران کرد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن