مهدرهکى دوکتوراى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژیمیش تهقهلوبیه
له حاڵێک دا که ته‌نیا ١ ساڵ بۆ کۆتایی ده‌وڵه‌تى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد ماوه، به پێى ووته‌ى عه‌لى لاریجانى کابینه به هۆى گۆر٠انى زۆره‌وه له لێوارى که‌نداڵه،
ئه‌و هه‌واڵه باس له تهقهلووبی بوونى مهدرهکى دوکتوراى یه‌کێکى دیکه له وه‌زیره‌کانى کابینه‌یه: مه‌نووچێهر مووتهکى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژیم تووشى کێشه‌ى مه‌دره‌ک ده‌بێ و به‌و شێوه ده‌بێته یه‌کێک له کێشه گه‌وره‌کان بۆ ده‌وڵه‌تى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد.
له رۆژێکدا که عه‌لى کوردان وه‌زیرى ناوخۆى رژیم به تاوانى درۆ و دانى مهدرهکى ته‌قه‌لوبی به همجلیسى رژیم له دواى سێ مانگ به‌رێوه‌بردنى ئه‌و وه‌زاره‌ته به‌ره‌ورووى نه‌دانى ده‌نگى متمانه‌ى نوێنه‌رانى مه‌جلیسى رژیم بوو وهه‌ر له‌و رۆژێک دا بوو که هیچ یه‌ک له هاورێکانى حکومه‌ت بۆ پشتیوانى له ناوبراو له مه‌جلیس ئاماده نه‌بوون، سه‌رچاوه‌یێکى ئاگادار له ووتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى (روز) هه‌واڵى ته‌قه‌لوبی بوونى مهدرهکى یه‌کێکى دیکه له وه‌زیره‌کانى کابینه‌ى ئه‌حمه‌دى نژادى بلاو کرده‌وه.
به پێى ووته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه مه‌نووچێهر مووتهکى نووێنهرى پێشووى مه‌جلیسى رژیم که له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ر کارى ده‌وڵه‌تى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد بوو به وه‌زیرى ده‌ره‌وه، نه ته‌نیا مهدرهکى دوکتووراى نیه به‌ڵکوو مهدرهکى کارناسى پلهبهرزیشى نیه.
شایانى باسه ره‌حیمى جێگرى ئه‌حمه‌دى نژاد بۆ کار و بارى مه‌جلیس یش ئه‌و کێشه‌ى هه‌یه.