بهسیجیێک بوو به سه‌رپه‌ره‌ستى وه‌زاره‌تى ناوخۆى رژیم
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى فارس: کامران دانشجوو بوو به سه‌رپه‌ره‌ستى وه‌زاره‌تى ناخۆى رژیم.
کامران دانشجو قائیم مقام و جێگرى وه‌زیرى ناوخۆ به فه‌رمانى ئه‌حمه‌دى نژاد بوو به سه‌رپه‌ره‌ستى وه‌زاره‌تى ناوخۆ.
حوکمى سه‌رپه‌ره‌ستى هه‌ر وه‌زاره‌تێک تا سێ مانگ کارى پێ ده‌کرێ و له‌و ماوه‌دا سه‌رۆک کۆمار ده‌بێ وه‌زیرى نوێ به مه‌جلیس بناسێنێ تا ده‌نگى متمانه‌ى پێ بدرێ.