نیگه‌رانى هه‌واڵنێرانى بێ سنوور له سه‌رکوتى رۆژنامه‌نووسان له ئێران
حه‌وتوونامه‌ى (شهروند امروز) رۆژى ١٥ى خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تى چاودێرى چاپه‌مه‌نیه‌کانه‌وه حوکمى ر٠اگیرانى ده‌رکرا. ئه‌و حه‌وتوونامه له ئاخرین ژماره‌ى خۆیدا ناساندنى پاڵێوراوه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى رژیمى باس کرد بوو.
ر٠اگهیاندنى ر٠اگرتنى ئه‌و بلاوکراوه ر٠خنهگره هاوکات بوو له گه‌ڵ قسه‌کانى ئاخوند خامنه‌یی که جارێکى دیکه ووریایی دا به چاپه‌مه‌نیه‌کان له باره‌ى ر٠هخنهگرتن له ده‌وڵه‌ت. ناوبراو له دیفاع له ده‌وڵه‌تى ئه‌حمه‌دى نژاد گووتى: هێندێ که‌س بۆ ر٠هش نیشان دان و تێکدانى ر٠اى گشتى و شک و گوومان له ناو خه‌ڵکدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن. ماوه‌یێک پێش ئێستا ئاخوند خامنه‌یی وه‌لى فه‌قیى رژیم له باره‌ى پروپاگه‌نده‌ى پێش وه‌ختى هه‌ڵبژاردنى بۆ به لارێ‌دا بردنى مێشکه‌کان له مه‌له‌سه سه‌ره‌کیه‌کان، ئه‌وه‌ى به زه‌ره‌رى رژیم ر٠اگهیاندبوو. له‌لایێکى دیکه‌وه سولماز ئه‌یگدر (ویبلاگ نووس)ى ماڵپه‌رى کانوونى ژنانى ئێرانى، به شه‌ش مانگ زیندان مه‌حکوم کرا بوو.
هه‌واڵنێرانى بێ سنوور له‌و باره‌وه ر٠ایانگهیاند: ئاخرین جار که ئاخوند خامنه‌یی ووریایی به چاپه‌مه‌نیه‌کان دا به شێوه‌یێکى به‌ربلاو بلاوکراوه‌کان ر٠اگیران. له به‌هارى ١٣٧٩ تا ئێستا زیاتر له ٢٠ ٠ بلاوکراوه له ئێران‌دا داخراون. به نزیک بوونه‌وه‌ى کاتى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى رژیم له جۆزه‌ردانى ١٣٨٨ ئه‌و نیگه‌رانیه هه‌یه که ده‌وڵه‌تى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد په‌ره به سه‌رکوتى چاپه‌مه‌نى بدا. له سه‌ره‌تاى ساڵى زایینى تا ئه‌ورۆ زیاتر له ٣٠ بلاوکراوه داخراون. له لایێکى دیکه‌وه نزیکه‌کانى ده‌وڵه‌تى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد رۆژنامه‌ى نوێ یان وه‌رێ خستووه که هۆیێکى گرینگ بێ بۆ پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن.
١٥ى خه‌زه‌ڵوه‌ر حه‌وتوونامه‌ى (شهروند امروز) که له ژێر ده‌سه‌لاتى وه‌زیرى رۆشنبیرى رژیمدایه له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تى چاودێرى چاپه‌مه‌نیه‌کان داخرا. عه‌لى ره‌زا مه‌لکیان، جێگرى چاپه‌مه‌نى وه‌زیرى رۆشنبیرى رژیم، هۆى داخرانى ئه‌و حه‌وتوونامه‌ى پێبه‌ند نه‌بوون به بنه‌ماکانى بلاو کردنه‌وه‌ى چاودێرى چاپه‌مه‌نیه‌کانى ر٠اگهیاند. حه‌وتوونامه‌ى شه‌هروه‌ند که سه‌رنووسه‌ره‌که‌ى محه‌ممه‌د عه‌تریانفه‌ر یه‌کێک له نزیکانى ئاخوند ره‌فسه‌نجانیه و له خاکه‌لێوه‌ى ١٣٨٦ه‌وه بلاو ده‌کرێته‌وه و رۆژناه‌نووسانێک که له رۆژنامه‌ى ر٠اگیراوى شه‌رق که محه‌ممه‌د قوچانى سه‌رنووسه‌رى بوو، به‌رێوه‌بردنیان له ئه‌وستۆ بوو.
له‌لایێکى دیکه‌وه سولماز ئه‌یگدر به‌رێوه‌به‌رى ماڵپهر٠ى کانوونى ژنانى ئێرانى له‌لایه‌ن لقى ٣١ى دادگاى شارى ره‌ى یه‌وه به ٦ مانگ زیندان مه‌حکوم کرا، ئه‌و حوکمه‌ى ناوبراو له دادگاى رژیم به ووتن پێى ر٠اگهیێندرا.
ده‌زگاى دادوه‌رى له خزمه‌تى رژیمدایه و رۆژنامه نووسان هیچ کات له دادگایێکى عادلانه دادگایی ناکرێن. سولماز ئه‌یگدر له مافى یاسایی خۆى بۆ داواى پێداچوونه‌وه‌ى به‌و حوکمه بێ به‌ش کراوه.
ناوبراو رۆژى ٨ى خه‌رمانان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى وه‌زاره‌تى ئیتلاعاته‌وه و له به‌رامبه‌ر گۆرستانى خاوه‌ران گیرا و گوازرایه‌وه بۆ زیندانى ئه‌وین. ناوبراو بۆ کۆکردنه‌وه‌ى ر٠اپۆرت و هه‌واڵ له یادى زیندانیانى ئیعدام کراو له ساڵى ١٣٦٧ چبووه ئه‌و جێگه.