جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هه‌واڵێک له‌ کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات،ی کورستانی ئێرانه‌وه‌

هه‌واڵێک له‌ کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات،ی کورستانی ئێرانه‌وه‌
کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران

کومیته‌ی سوئێدی سازمان له‌ رۆژانی 8 و 9ی نۆڤامبێری 2008 به‌رانبه‌ربه‌ 18 و 19ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1387ی کۆچی خۆری، کۆبونه‌وه‌و رێ و ره‌سمێکی فراوانی بۆئه‌ندامان و لایه‌نگرانی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران له‌ وڵاتی سوئێد، پێک هێنا. پێویسته‌ بگوترێ ئه‌م رێ و ره‌سمه‌ که‌ به‌ بۆنه‌ی 10 خه‌زه‌ڵوه‌ر، رۆژی پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات پێک هێندرا به‌ شیوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌ به‌شداری زیاتر له‌80 که‌س به‌ رێوه‌چوو.

رێ و ره‌سمه‌که‌ له‌ سه‌عات 10ی به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ 8ی نۆڤێمبێر ده‌ستی پێکردو له‌سه‌عات 11ی رۆژی یه‌ک شه‌ممه9ی نۆڤێمبێر کۆتایی پێ هات. له‌ میانه‌ی ئه‌م کۆڕ یاد و رێ و ره‌سمه‌دا به‌شداربوان توانیان کومیته‌یه‌کی 7 که‌سی بۆ کاروباری سازمان له‌ سوئێد هه‌لبژێرن که‌ پێک هاتوون له‌م تێکۆشه‌رانه‌:


1ـ خوشکه‌ ئاره‌زو فه‌یزیان.
2ـ خوشکه‌ گوڵاڵه‌ حسینی.
3ـ کاک جه‌لال خوشکه‌لام.
4ـ کاک رێبوار حسێنی.
5ـ کاک سالح مه‌حمودی.
6 ـ کاک زاهیر حسینی.
7ـ کاک کامران عه‌تتاری.
ئاگاداری دۆستان دلسۆزانی سازمان و خۆشه‌ویستانی خوێنه‌ر و چاودێرانی سایتی سازمانی خه‌بات و خه‌بات مێدیا ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ له‌ داهاتوودا راپۆرتی ته‌واوی ئه‌م رێ و ره‌سمه بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌.
.
19ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1387 ی کۆچی خۆری،9ی نوڤێمبێری 2008‌‌




16 سال و 12 روز و 13 ساعت و 16 دقیقه پیش از این

هه‌واڵێک له‌ کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات،ی کورستانی ئێرانه‌وه‌

هه‌واڵێک له‌ کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات،ی کورستانی ئێرانه‌وه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن