بانکه ده‌وڵه‌تى و تایبه‌ته‌کانى رژیم به‌ره‌ورووى دارووخان بوونه‌ته‌وه
رۆژنامه‌ى فاینشال تایمز،(تایمز مالى) ژاپى بریتانیا به ئیشاره به خراپى هه‌ل و مه‌رجى ئابوورى رژیمى ئێران، نووسى: ١٧ بانکى ده‌وڵه‌تى و تایبه‌تى له رژیمى ئێران‌دا که که‌وتوونه‌ته
نێوان فشارى سیاسه‌ته‌کانى ده‌وڵه‌تى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد و ئابڵوقه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه، له‌گه‌ڵ که‌مى متمانه به‌ره‌وروون و له حاڵى دارووخاندان.
به پێى نووسراوه‌ى ئه‌و رۆژنامه، بانکه گه‌وره‌کانى رژیمى ئێران، وه‌ک بانکى میللى، بانکى سادرات و بانکى سپه به هۆى ئابڵوقهکانى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌مریکاوه زۆریان زه‌ره‌ر کردوه.
سه‌رۆکى پێشووى بانکى ناوه‌ندى رژیم ر٠ایگهیاند، ده‌وڵه‌تى ئه‌حمه‌دى نژاد دانى وامى بانکه‌کانى به هه‌ڵه حیساب کردوه، نزیک به ٤٠ له سه‌دى ئه‌و وامانهى دراون به مه‌به‌ستى پێک هێنانى کار نوێ ، به‌لام به لار٠ێدا براون و ده‌وڵه‌ت ئه‌و خشته‌ى به ٤ له سه‌د دانا بوو.