سادقى مهحسولى له‌و که‌سانه‌یه که له کوردستاندا تاوانى ئه‌نجام داوه بۆ وه‌زیرى ناوخۆى رژیم ناسێندرا
سه‌رۆک کۆمارى ئاخونده‌کان، پاسدار سادقى مهحسولى یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ى که له کوردستاندا جینایه‌تى ئه‌نجام داوه، وه‌ک وه‌زیرى ناوخۆى به مه‌جلیسه دواکهوتووهکهى رژیمى ناساند.
تلویزیونى ئاخونده‌کان بلاوى کرده‌وه، سه‌رۆک کۆمار له نامه‌یێکدا سادقى مهحسولى به وه‌زیر پێشنیار کراو به مه‌جلیس ناساند. له نامه‌ى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد بۆ سه‌رۆکى مه‌جلیسى رژیم، له فهرمالندهکانى ٥ و لهشکهرى تایبه‌ت، جێگرى وه‌زیرى دیفاع، به‌رێوه‌به‌رى ئه‌نجومه‌نى مهشوهرهتى کۆمه‌ڵى لێکدانه‌وه‌ى قازانجه‌کانى رژیم و ههڵسوور٠ان له پله‌ى ر٠اوێژکارى سه‌رۆک کۆمار، وه‌ک پێشوونهى کاریى سادق مهحسولى هاتووه.
پاسدار مهحسولى که تا ئێستا له ر٠اوێژکارانى دانراوى وه‌لى فه‌قێ بووه، پێشوونهیێکى جینایه‌تکارانه‌ى له سوپاى پاسداران‌دا هه‌یه.
هه‌روه‌ها ر٠اگهیێنهکانى رژیم له مه‌سه‌له‌ى تێکگیرانى بانده‌کان نووسیان: سه‌ردارى ملیاردێرى، سادقى مهحسولى به‌ره‌و وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌روا.
له‌لایێکى دیکه‌وه سکرتاریه‌تى شۆراى میللى مقاومه‌ت له رۆژى ١٣ى خه‌زه‌ڵوه‌ردا له ر٠اگهیێندراوێکدا سه‌باره‌ت به پێشوونهى سادقى مهحسولى نووسى بووى که سادقى مهحسولى یه‌کێک له جینایه‌تکارترین فه‌رمانده‌کانى سوپاى پاسدارانه که پێشوونهیێکى زۆرى له سه‌رکوت و شه‌هید کردنى خه‌ڵکى کوردستان و ئازه‌ربایجانى رۆژهه‌لات هه‌یه.
ناوبراو ماوه‌یێک فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسداران له ناوچه‌ى ٥ ى وه‌لات (ئازه‌ربایجانى رۆژهه‌لات و رۆژئاوا)، فه‌رمانده‌یی لهشکهرى ٦ى تایبه‌تى سوپا و به‌رپرسى لێکۆڵینه‌وه و پشکنینى سوپاى له ئه‌ستۆ بووه. ناوبراو هه‌روا وه‌ک فه‌رماندارى ورمێ و جێگرى ئوستاندارى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا ده‌ورێکى به‌رینى له سه‌رکوتى سه‌رهه‌ڵدانه‌کان دژ به رژیمى ئاخوندى له‌و ئوستانه‌دا هه‌بووه.
له رۆژى ١٠ ى پووشپهر٠ى ١٣٨٦دا ماڵپهر٠ى بانده دۆر٠اوهکهى خاته‌مى نووسى: سادقى مهحسولى ر٠اوێژکارى پله‌به‌رزى سه‌رۆک کۆمار له هه‌ر ده‌قیقه‌دا ٢٩٢ هه‌زار تمه‌ن داهاتى هه‌یه.
هه‌ر به‌و پێ یه پاسدار سادقى مهحسولى، داهاتى گه‌یشتۆته ١٦٠ ملیارد تمه‌ن و ئه‌و داهاته له دواى هاتنه ده‌ر له سوپاى پاسداران وه ده‌ست هێناوه.