ر٠اگهیێندراوى ١٤ رێکخراوى لایه‌نگرى مافى مرۆڤى نێونه‌ته‌وه‌یی له باره‌ى زیاد کردنى فشاره‌کان بۆ سه‌ر ههڵسوور٠اوانى بزووتنه‌وه‌ى ژنان له ئێران
١٤ رێکخراوى نێونه‌ته‌وه‌یی لایه‌نگرى مافى مرۆڤ و ژنان، به ده‌رکردنى ر٠اگهییندراوێکى هاوبه‌ش نیگه‌رانیان له به‌ره‌و سه‌رچوونى فشاره‌کان بۆ سه‌ر ههڵسوور٠اوانى بزووتنه‌وه‌ى ژنان له ئێران دهربر٠ى.
له‌و ر٠اگهیێندراوهدا له‌گه‌ڵ ئیشاره به لێکۆڵینه‌وه و قه‌ده‌غه کردنى چوونهدهرى هێندێ له ههڵسوور٠اوانى ژنان، داواى له رژیمى ئاخوندى کرد کۆتایی بێنێ به فشار و به‌دواداچوونى ههڵسوور٠اوان و لایه‌نگرانى مافى مرۆڤ له ئێران.
له‌و ر٠اگهیێندراوهدا هه‌روه‌ها گیرانى عه‌شا مومنى، زیندان کردنى زێنه‌ب پێغهمبهرزاده، قه‌ده‌غه کردنى سه‌فه‌رى ده‌ره‌وه‌ى وه‌لات له سووسه‌ن تههماسبى و گهر٠انى ماڵى په‌ره‌ستوو ئهلایارى له ههڵسوور٠اوانى که‌مپه‌ینى ١ ملوێن ئێمزاى مه‌حکوم کردوه.
ناوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یی مافى مرۆڤ، چاودێرى مافى مرۆڤ، ناوه‌ندى مافى ژنان له رۆژهه‌لاتى ئاسیا و ئوقیانووسیه له‌و ر٠ێکخراوانه بوون که ئه‌و ر٠اگهیێندراوهیان ئیمزا کردوه.