جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

له‌ ژێرده‌ریایێکى روسى دا ٢٠  که‌س کوژران

له‌ ژێرده‌ریایێکى روسى دا ٢٠  که‌س کوژران

به‌ پێى ر٠اپۆرتى هه‌واڵده‌رانى روسیه‌ به‌لانى که‌مه‌وه‌ ٢٠  که‌س له‌ رووداوى له‌ کار که‌وتنى سیستمى کوژانه‌وه‌ى ئاگر له‌ ژێر ده‌ریایێکى روسیه‌دا گیانیان دا.

ئیگور دیگالوف ووته‌بێژى ناوگانى پاسیفیکى روسیه‌ گووتى: که‌ ئه‌و مه‌له‌وان و کرێکارانه‌ى که‌شتى سازى، له‌ سه‌فه‌رێکدا که‌ بۆ تاقى کردنه‌وه‌ بوو کوژران.
ناوبراو گووتى: ژێرده‌ریاییه‌که‌ زه‌ره‌رى لێ نه‌که‌وتووه‌ و ئه‌شه‌عه‌ى ئه‌تۆمى لێ ده‌رناچێ.
لێکۆڵه‌رانى نیزامى خه‌ریکى لێکۆڵینه‌وه‌ن له‌ باره‌ى هۆى روودانى ئه‌و رووداوه‌وه‌.
کاپیتان دیگالوف گووتى: فه‌رمانى ر٠اگرتنى تاقی کردنه‌وه‌کانى ئه‌و ژێرده‌ریاییه‌ (که‌ ناوه‌که‌ى ئاشکرا نه‌کراوه‌) و گه‌ر٠انه‌وه‌ى بۆ ناوچه‌ى پریمورى له‌ رۆژهه‌لاتى روسیه‌ درابوو.
ر٠اپۆرته‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ رووداوه‌که‌ له‌ به‌شى پێشه‌وه‌ى ژێرده‌ریاییه‌که‌ رووى داوه‌ و ر٠اکتۆرى ئه‌تۆمى که‌ له‌ پاشى ئه‌و ژێر ده‌ریاییه‌دایه‌ و زه‌ره‌رى لێ نه‌که‌وتووه‌.
ده‌گووترێ که‌ ئه‌و ژێرده‌ریاییه‌ له‌ کاتى رووداوه‌که‌دا ٢٠ ٨ که‌سى تێدا بووه‌ که‌ ٨١ که‌سیان خه‌ده‌مه‌ى نیزامى بوون.
سه‌رچاوه‌کانى هه‌واڵ ده‌ڵێن تا ئێستا ٢١ بریندار له‌ ژێرده‌ریاییه‌که‌ ده‌رهێنراون.
خراپترین رووداوى ژێرده‌ریاییى روسیه‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٠  رووى دا. له‌و رووداوه‌دا، ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمى کورسک له‌ ده‌ریای بارنتس تێکشکا و ته‌واوى ١١٨ که‌سى ناوى کوژران.
له‌ دواى ئه‌وه‌ له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٣دا ژێرده‌ریایێکى دیکه‌ى روسیه‌ له‌ حاڵى ئه‌نجام دانى ئاخرین سه‌فه‌رى خۆى تێکشکا و ژماره‌یێک کوژراوى لێ که‌وته‌وه‌.

16 سال و 12 روز و 10 ساعت و 27 دقیقه پیش از این

له‌ ژێرده‌ریایێکى روسى دا ٢٠  که‌س کوژران

له‌ ژێرده‌ریایێکى روسى دا ٢٠  که‌س کوژران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن