جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هه‌واڵێک له‌ کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات ی کورستانی ئێرانه‌وه‌

هه‌واڵێک له‌ کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات ی کورستانی ئێرانه‌وه‌

کومیته‌ی سوئێدی سازمان له‌ رۆژانی 8 و 9ی نۆڤامبێری 2008 به‌رانبه‌ربه‌ 18 و 19ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1387ی کۆچی خۆری، کۆبونه‌وه‌و رێ و ره‌سمێکی فراوانی بۆئه‌ندامان و لایه‌نگرانی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران له‌ وڵاتی سوئێد، پێک هێنا.

پێویسته‌ بگوترێ ئه‌م رێ و ره‌سمه‌ که‌ به‌ بۆنه‌ی 10 خه‌زه‌ڵوه‌ر، رۆژی پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات پێک هێندرا به‌ شیوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌ به‌شداری زیاتر له‌80 که‌س به‌ رێوه‌چوو.

رێ و ره‌سمه‌که‌ له‌ سه‌عات 10ی به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ 8ی نۆڤێمبێر ده‌ستی پێکردو له‌سه‌عات 11ی رۆژی یه‌ک شه‌ممه9ی نۆڤێمبێر کۆتایی پێ هات. له‌ میانه‌ی ئه‌م کۆڕ یاد و رێ و ره‌سمه‌دا به‌شداربوان توانیان کومیته‌یه‌کی 7 که‌سی بۆ کاروباری سازمان له‌ سوئێد هه‌لبژێرن که‌ پێک هاتوون له‌م تێکۆشه‌رانه‌:

1ـ خوشکه‌ ئاره‌زو فه‌یزیان.
2ـ خوشکه‌ گوڵاڵه‌ حسینی.
3ـ کاک جه‌لال خوشکه‌لام.
4ـ کاک رێبوار حسێنی.
5ـ کاک سالح مه‌حمودی.
6 ـ کاک زاهیر حسینی.
7ـ کاک کامران عه‌تتاری.
ئاگاداری دۆستان دلسۆزانی سازمان و خۆشه‌ویستانی خوێنه‌ر و چاودێرانی سایتی سازمانی خه‌بات و خه‌بات مێدیا ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ له‌ داهاتوودا راپۆرتی ته‌واوی ئه‌م رێ و ره‌سمه بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌.

کؤم٠یته ى سوئ٠یدى
سازمانى خه بات ى کوردستانى ئ٠ی٠Žران
19ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1387 ی کۆچی خۆری
9ی نوڤێمبێری 2008‌‌

16 سال و 12 روز و 9 ساعت و 14 دقیقه پیش از این

هه‌واڵێک له‌ کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات ی کورستانی ئێرانه‌وه‌

هه‌واڵێک له‌ کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات ی کورستانی ئێرانه‌وه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن