مایکل مولێن ده‌ڵێ: رژیمى ئێران پشتیوانى ترۆر و هۆى ئاژاوهگێر٠یه
سه‌رۆکى ناوه‌ندى هاوبه‌شى ئه‌رته‌شى ئه‌مریکا رژیمى ئێرانى به پشتیوانى ترۆریست و هۆى ئاژاوهگێر٠ى له ناوچه‌که ناوهێنا.
ده‌ریاوان مایکل مولێن که له کونفرانسی ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجومه‌نى پارێزه‌رانى ئه‌مریکا قسه‌ى ده‌کرد، گووتى: نه‌بوونى ئاسایش له رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ن که سه‌رۆکایه‌تى ناوه‌ندى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵى به‌ره‌و روون.
ناوبراو زیادى کرد رژیمى تاران کێشه‌یێکى گه‌وره‌یه له ناوچه‌که چوونکه له هه‌وڵدایه چه‌کى ناوکه‌یی به ده‌ست بێنێ. ئه‌و رژیمه هه‌روه‌ها پشتیوانى ترۆریسته و له ناوه‌ندى شه‌به‌که ترۆریستیه‌کانى ناوچه‌که‌دایه.
سه‌رۆکى ناوه‌ندى هاوبه‌شى ئه‌رته‌شى ئه‌مریکا زیادى کرد رژیمى تاران پشتیوانى ده‌کا له دوو تاقمى ترۆریستى حیزبولا و حه‌ماس و به ته‌واوى له‌لایه‌ن ئه‌و رژیمه‌وه هاوکاریان ده‌کرێ.
هاوکات سه‌رۆک وه‌زیرى بریتانیا له ووتووێژێکدا گووتى: کۆمه‌ڵگه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی هیچ رێگه چاره‌یێک له به‌رانبه‌ر رژیمى ئێران پشت گوێ ناخا.
گۆردون براون که له‌گه‌ڵ کاناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه قسه‌ى ده‌کرد، زیادى کرد رژیمى تاران بایه‌خ نادا به داواکانى کۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یی و به‌رده‌وامه بۆ وه‌ده‌ست هێنانى تواناى ناوکه‌یی.
سه‌رۆک وه‌زیرى بریتانیا گووتى: ئه‌وه بووته هۆى ئه‌وه‌ى که سزاى ئابوورى نوێ بخه‌ینه سه‌ر رژیمى ئێران و ئه‌گه‌ر کاردانه‌وه‌ى نه‌بوو، سزاکان زیاتر ده‌که‌ین.