گیرانى مامۆستایێکى سوننى کورد
به پێى ئه‌و هه‌والانه‌ى گه‌یشتوون مامۆستا ئه‌یوب گه‌نجى بۆ جارێکى دیکه رۆژى ٥ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٧ گیرا و گوازرایه‌وه بۆ زیندانى ناوه‌ندى شارى هه‌مه‌دان.
گیرانى ناوبراو له‌دواى به‌رێوه‌چوونى دادگاى لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى خرابوونه پاڵى رووى دا. له کاتى دادگایی ناوبراو تا ئێستا سه‌باره‌ت به ناوبراوه‌وه هیچ زانیاریێک نیه و ناوبراو پێویستى به چاودێرى و ده‌رمانى دووکتوور هه‌یه.
ناوبراو ٧ى رێبه‌ندانى ساڵى ر٠ابردوو به هۆى خوتبه‌یێکى رخنه‌گرانه، له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمه‌وه گیرا به سه‌ختى ئازار و شکه‌نجه کرابوو. له ئاکامدا به دانى زمانه‌ت و به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى که لیباسى کوردى له‌به‌ر نه‌کا و نه‌چێته مزگه‌وتى قبا و خوتبه نه‌دا، ١١ر٠هزبهرى ١٣٨٧ له زیندانى هه‌مه‌دان ئازاد کرا.