جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رژیمى ئاخوندى سه‌رچاوه‌ى نیگه‌رانى عه‌ره‌به‌کان

رژیمى ئاخوندى سه‌رچاوه‌ى نیگه‌رانى عه‌ره‌به‌کان

به‌ پێى ر٠اپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه‌، وه‌لاتانى عه‌ره‌بى به‌شدار له‌ کۆبوونه‌وه‌ى شه‌رم و شێخ نیگه‌رانى خۆیان له‌ بلاو بوونه‌وه‌ى نفوزى رژیمى ئاخوندى له‌ ناوچه‌که‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى ئه‌مریکا و یه‌کیه‌تى ئوروپا ده‌ربر٠ى.

له‌و ووتووێژه‌دا که‌ به‌ده‌ر له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا بوو، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وه‌لاتانى میسر، ئیمارات، به‌حره‌ین، مه‌غریب، ئوردون، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه‌ و ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها خاویه‌ر سۆلانا به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کیه‌تى ئوروپا به‌شدار بوون.
له‌و ووتووێژه‌دا، خاویه‌ر سۆلانا به‌ ئاماده‌بووانى گووت که‌ ووتووێژى زلهێزه‌کان له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران بێ ئاکام و به‌ کۆتایی گه‌یشتووه‌.
دیپلۆماتێکى به‌شدار له‌و کۆبوونه‌وه‌دا گووتى: وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئودون گووتوویه‌تى که‌ ئه‌گه‌ر په‌روه‌نده‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران بۆ رۆژئاوا بووه‌ به‌ مه‌سه‌له‌، له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌کانه‌وه‌ خۆبه‌زل زانى رژیمى ئێران له‌ مێژه‌ بووه‌ به‌ کێشه‌.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئودوون له‌ زیاد کردنى نفوزى رژیمى ئێران له‌ عێراق، لوبنان، سوریه‌ و ناوچه‌ فلستینیه‌کان نیگه‌رانى ده‌ربر٠یوه‌.
به‌رپرسێکى دیکه‌ى عه‌ره‌ب گووتوویه‌تى: که‌ له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا داوایان له‌ وه‌لاتانى رۆژئاوا کردوه‌ که‌ له‌ ئاکامى ووتووێژه‌کانى وه‌لاتانى ١+٥ له‌گه‌ڵ رژیم ئاگادار بکرێنه‌وه‌.
وه‌لاتانى عه‌ره‌بی سوننى ناوچه‌که‌ به‌تایبه‌ت میسر و ئوردون و شه‌ش وه‌لاتى نه‌وتى ناوچه‌ى که‌نداوى فارس زۆر جار نیگه‌رانى خۆیان له‌ په‌ره‌گرتنى نفوزى رژیمى ئێران له‌ ناوچه‌که‌ ده‌ربر٠یوه‌.

16 سال و 11 روز و 12 ساعت و 4 دقیقه پیش از این

رژیمى ئاخوندى سه‌رچاوه‌ى نیگه‌رانى عه‌ره‌به‌کان

رژیمى ئاخوندى سه‌رچاوه‌ى نیگه‌رانى عه‌ره‌به‌کان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن