ههواڵدهریهکانى جیهان ده‌ڵێن: سه‌رهه‌ڵدانێکى خه‌ڵکى له ئێران به‌رێوه‌یه
هێندێ له هه‌واڵده‌ریه جیهانیهکان له ماوه‌ى دوو رۆژى ر٠ابردوو به بایه‌خ دان به چوارچێوه و ئامانجى ئه‌و مانۆر٠ه ٦ رۆژیهى هێزى ئینتزامى له تاران، باسێکى زۆریان له‌و باره‌وه که به ئامانجى پشت په‌رده‌ى ناوده‌نێن ده‌ست پێکردوه.
کاناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه رۆژى یه‌کشه‌ممه ١٩ى خه‌زه‌ڵوه‌ر به بلاو کردنه‌وه‌ى ر٠اپۆرتێک به ناوى (ئێران خۆى بۆ ئه‌گه‌رى شۆرش ئاماده ده‌کا). به ئیشاره به قسه‌کانى وه‌زیرى ناوخۆى پێشوو (عه‌لى کوردان) و فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسداران، گووتى: ئه‌و مانۆر٠ه به ئامانجى به‌ره‌وروو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ دیموکراسیخوازى به‌رێوه ده‌چێ.
هه‌واڵده‌رى ئاسوشیتدپرێسیش له ر٠اپۆرتێکى کوورت دا، مانۆر٠ى بێ وێنه‌ى هێزى ئینتزامى به به‌شێک له هه‌وڵه‌کانى رژیم بۆ سه‌رکوتى نار٠هزایهتیه به‌ربلاوه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان زانى و سهردێر٠ى ر٠اپۆرتهکهى کاناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ى دووباره کرده‌وه.
رۆژنامه‌ى ئینگلیسى (تریبیون) به ئیشاره به قسه‌کانى پاسدار عهزیزولا ر٠هجهبزاده فه‌رمانده‌ى نوێى ناتب که گووتبووى نیشاندانى هێز، یه‌کێک له ئامانجه‌کانى ئه‌و مانۆر٠هیه. ئه‌و رۆژنامه زیادى کرد که ئه‌و مانۆره بێ وێنه‌یه به ئامانجى ترساندنى خه‌ڵک له دهربر٠ینى ره‌خنه به سیاسه‌ته ئابوورى و سیاسى و فه‌رهه‌نگیه‌کانى ئه‌حمه‌دى نژاد به‌رێوه‌ده‌چێ.
کاناڵى بی بی سی به ته‌کید له سه‌ر بێ وێنه بوونى ئه‌و مانۆره، ئه‌و کاره‌ى له‌گه‌ڵ گه‌شته‌کانى عه‌مه‌لیاتى به‌سیج پێوه‌ند دا که له ١٠ رۆژ پێش ده‌ستى پێ کردوه و ناراسته و خۆ ئیدیعا ده‌کا که رژیمى ئێرانى گهر٠اندهوه بۆ رۆژه‌کانى سه‌ره‌تاى شۆرش خه‌ڵکانى ئێران ئه‌و رۆژانه‌ى هێزه نیزامیه‌کان به گهر٠ان و دانانى پۆستى لێکۆڵینه‌وه له هه‌وڵى سهیتهرهکردن به سه‌ر شاردا بوون.
رۆژنامه ئه‌مریکایی و ئیسرائیلیه‌کانی، لوس ئانجلس تایمز، واشنگتۆن پۆست و هائارتسیش له چه‌ند ر٠اپۆرتێکدا ئه‌و مانۆر٠هیان بێ وێنه باس کرد و به نیشانه‌ى نیگه‌رانى هێزه ئینتزامیهکان له سه‌رهه‌ڵدانى جه‌ماوه‌رى به هۆى هه‌ل و مه‌رجى ئابوورى و سیاسى رژیم ناو هێناوه. ئه‌و شێوه ر٠اپۆرتانه له هێندێ له ر٠اگهیێنهکانى دیکه‌ى رۆژئاوادا هاتووه.