جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کانوونى لایه‌نگرانى مافى مرۆڤ ئێعدامى چوار مێرمنداڵى مه‌حکوم کرد

کانوونى لایه‌نگرانى مافى مرۆڤ ئێعدامى چوار مێرمنداڵى مه‌حکوم کرد

رۆژى دووشه‌ممه‌ ٢٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٧ـ ١٠ ى نوامبرى ٢٠ ٠ ٨، کانوونى لایه‌نگرانى مافى مرۆڤ له‌ ئێران که‌ شیرینى عیبادى براوه‌ى جایزه‌ى ئاشتى نۆبێل،

یه‌کێکه‌ له‌ ئه‌ندامانى ئه‌و کانوونه‌، ئێعدامى چوار که‌س که‌ کاتى ئه‌نجام دانى تاوان ته‌مه‌نى که‌متر له‌ ١٨ ساڵ بووه‌ى، مه‌حکوم کردوه‌.
له‌ ر٠اپۆرتى وه‌رزى ئه‌و ناوه‌نده‌ که‌ له‌ باره‌ى هه‌ل و مه‌رجى مافى مرۆڤ له‌ ئێرانه‌، ئیشاره‌ى به‌ ئێعدامى ره‌حمان شه‌هیدى و حه‌سه‌ن موزه‌فه‌ر له‌ به‌نده‌رى بووشێهر، ره‌زا حیجازى له‌ ئیسفه‌هان و بێهنام زارعى له‌ شیراز کردوه‌.
ده‌زگاى دادوه‌رى رژیمى ئاخوندى نێوان ئێعدام و تۆڵه‌ جیاوازى داده‌نێ و ده‌ڵێ ئه‌و لاوانه‌ ئێعدام نه‌کراون به‌ڵکوو تۆڵه‌یان لێ کراوه‌ته‌وه‌.
رژیمى ئێران کنوانسیۆنى مافى منداڵی ئیمزا کردوه‌ که‌ ئێعدامى مێرمندالانى تاوانبارى قه‌ده‌غه‌ کردوه‌.

16 سال و 10 روز و 21 ساعت و 7 دقیقه پیش از این

کانوونى لایه‌نگرانى مافى مرۆڤ ئێعدامى چوار مێرمنداڵى مه‌حکوم کرد

کانوونى لایه‌نگرانى مافى مرۆڤ ئێعدامى چوار مێرمنداڵى مه‌حکوم کرد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن