جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

میساق یزدان نژاد زیندانى سیاسى له‌ هه‌ل و مه‌رجێکى خراپدایه‌

میساق یزدان نژاد زیندانى سیاسى له‌ هه‌ل و مه‌رجێکى خراپدایه‌

رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ ١٩ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٧ـ ٩ى نوامبرى ٢٠ ٠ ٨، میساق یه‌زدان نژاد زیندانى سیاسى که‌ نه‌خۆشى دڵى هه‌یه‌ به‌ هۆى هه‌واى زۆر سارد و نه‌بوونى هۆى گه‌رم که‌ره‌وه‌

و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ تونده‌کانى (بزرگ نیا) به‌رپرسى به‌ندى ٣٥٠ ى زیندانى ئه‌وین، وه‌ک ر٠اگرتنى سێ سه‌عاته‌ له‌ به‌رنامه‌ سه‌رله‌ به‌یانیان، تووشى نه‌خۆشى دڵ بووه‌.
ناوبراو له‌ دواى ئه‌و رووداوه‌ نێردرایه‌ ده‌رمانگاى زیندانى ئه‌وین و سه‌ر له‌ به‌یانى دوێنێ شه‌ممه‌ ١٨ى خه‌زه‌ڵوه‌ر درایه‌وه‌ به‌ به‌ندى ٣٥٠ .
میساقى یه‌زدان نژاد خوێندکارى زیندانى به‌ تاوانى به‌شدارى کردن له‌ رێ و ره‌سمى رێزنان له‌ یادى کۆمه‌ڵ کووژیه‌که‌ى زیندانیانى سیاسى له‌ ساڵى ١٣٦٧ له‌ قه‌برستانى خاوه‌ران، له‌ ١٩ى خه‌رمانانى ساڵى ر٠ابردوو گیرا و هه‌روا چاره‌نووسى نادیاره‌. شایانى باسه‌ ناوبراو له‌ ساڵى ١٣٨٢ه‌وه‌ به‌ هۆى نه‌خۆشى رۆحى له‌ ژێر چاودێرى پزیشک دایه‌ و به‌ ئیجازى پزیشک مه‌جبوور بووه‌ ده‌رکانى لیتیوم به‌ کار بێنێ و پێویستى به‌ چاودێرى تایبه‌ت هه‌یه‌.

16 سال و 10 روز و 20 ساعت و 50 دقیقه پیش از این

میساق یزدان نژاد زیندانى سیاسى له‌ هه‌ل و مه‌رجێکى خراپدایه‌

میساق یزدان نژاد زیندانى سیاسى له‌ هه‌ل و مه‌رجێکى خراپدایه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن