گیرانى شه‌هناز غولامى رۆژنامه‌نووسى ئازه‌ربایجانى
شه‌هناز غولامى ههڵسوور٠اوى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان و رۆژنامه‌نووسى تورک رۆژى یه‌کشه‌ممه ١٩ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٧ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمه‌وه له ماڵه‌که‌ى خۆیدا له ته‌ورێز گیرا.
به ووته‌ى براى شه‌هناز غولامى هێزه‌کانى رژیم شه‌وى یه‌کشه‌ممه چوونه‌ته ماڵى ناوبراو و ماڵه‌که‌ی گهر٠اون و دوایى غولامیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردوه.
شایانى باسه ماوه‌یێک پێش ئێستا شه‌هناز له‌لایه‌ن لقى یه‌کى دادگاى رژیم له ته‌ورێز به تۆمه‌تى ههڵسوور٠ان دژ به رژیم ٦ مانگ زیندانى هه‌ڵپه‌سێردراوى بۆ ده‌رچبوو. پێش ئه‌ویش ناوبراو به هۆى ههڵسوور٠انى سیاسى ٥ ساڵ (له ساڵى ١٣٦٨ تا ١٣٧٣( له زیندان دا بوه. شه‌هناز غولامى به‌رپرسى وێبلاگى (اژر زن) و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى هه‌واڵنێرانى ژن (رزا) یه.