دامه‌زرانى ناوه‌ندێکى ئه‌منیه‌تى نوێ له تاران
مورته‌زا ته‌مه‌دوون، ئوستاندارى تاران له دامه‌زرانى ناوه‌ندێکى ئه‌منیه‌تى نوێ به ناوى شۆراى دابین کردنى ئاسایش، هه‌واڵى دا.
ته‌مه‌دوون به هه‌واڵده‌رى فارسى گووتووه: ئه‌و شۆرایه له ١٣ شۆراى ئه‌منیه‌تى شار و ئوستانى تاران پێک هاتووه تا مووشکیلاتى ئه‌منیه‌تى چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
به‌رپرسانى تاران له کاتێکدا باس له دامه‌زرانى ئه‌و شۆرایه ده‌که‌ن که پێشتر شۆرایێک به ناوى (تامین استان) له ئوستانداریه‌کانى ئێران به‌تایبه‌ت تاران هه‌بوو.
ئه‌رکى ئه‌و شۆراى دابین کردنى ئه‌منیه‌تى شاره به هاوکارى هێزه‌کانى ئینتزامى و هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى دیکه.
ئوستاندارى تاران دیارى نه‌کردوه که ئه‌رکى سه‌ره‌کى ئه‌و شۆرایه چیه به‌لام گوتوویه‌تى: نابێ چاوه‌رێ بین ته‌نیا ده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌کان، کارى ئه‌منیه‌ت بکه‌ن، بوونى ئه‌منیه‌ت له کار و بارى ئابوورى و فه‌رهه‌نگى به‌و رێژه‌ى له کۆمه‌ڵگادا کاردانه‌وه‌ى هه‌یه و گرینگه.
ناوبراو دامه‌زرانى شۆراى ئه‌منیه‌تى تارانى له رێ و ره‌سمى ده‌سپێکى عه‌مه‌لیاتى هێزه‌کانى ئینتزامى له‌و شاره راگه‌یاند.
هێزى ئینتزامى رژیم له کرده‌وه‌یێکى که‌م وێنه له رۆژى دووشه‌ممه ٢٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌ر، له مانۆرێکى ناوشاردا که ماوه‌ى ٦، له ناو شارى تاران به ناوى مانۆر٠ى ئاسایش و ئارامش له شارى تاران به‌رێوه ده‌به‌ن.