هه‌ر وه‌ک له هه‌واڵه‌کانی رابردوودا رامانگه‌یاند، رۆژانی شه‌ممه و یه‌ک شه‌ممه، ٨ و ٩ ی نۆڤامبێری ٢٠ ٠ ٨ی زایینی به‌رانبه‌ر به ١٨ و ١٩ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٨٧ی کۆچی خۆری، کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران به هاوکاری( کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری کوردی خه‌بات) له شاری لین شۆپینگ له وڵاتی سو‌ئێد،کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رینیان به به‌شداری جه‌ماوه‌رێکی به‌رچاوی زیاتر له ٨٠ که‌س له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران پێک هێنا.
کۆبونه‌وه‌که که له( لۆکا‌ڵی مۆگه بوو) له چوارده کیلۆمێتری شاری لینشۆپینگ به‌رێوه‌چوو،که له سه‌عات ١٠ ی سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه به‌سه‌رپه‌ره‌شتی و چاودێری هاورێ به‌رێزو تێکۆشه‌ر کاک یه‌حیا ره‌سوڵی ، سه‌ره‌تا به وه‌ستانی ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ رێز لێنان له گیانی پاکی شه‌هیدان ، ده‌ستی پێ‌کرد. پاشان له لایه‌ن کاک جه‌لال خۆشکه‌لامه‌وه به گه‌رمی به خیرهاتنی به‌شدار بوان کرا که له شاره دوور و نزیکه کانی وڵاتی سوئێده‌وه هاتبوون. کاک جه‌لال له درێژه‌ی وته‌کانی دا باسێکی تێر و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر کار‌و چالاکی سازمانی خه‌بات و چۆنیه‌تی هاوکاری له گه‌ل لایه‌ن و رێکخراوه‌کانی تری کورد و کوردستان بۆ به‌شداربوان کرد. کاک جه‌لال زۆرتر له سه‌ر تیکه‌ڵاوی له گه‌ڵ کۆڕ کۆمه‌ڵه کانی نیشته‌جێ له سو‌ئێد ، به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌ی کلتووری و چۆنیه‌تی دروست بوونی کۆمه‌ڵ وناوه‌ندی کلتوری و شێوه‌ی پێوه‌ندی گرتن به ناوه‌نده سه‌ره‌کیه کلتوریه‌کانی کۆمه‌ڵگای سوئێدوه کرد. کاک جه‌لال سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باته، به‌ر پرسی پێوندی کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری کوردی خه‌بات یشه له شاری لین شۆپینگ، هه‌ربۆیه له سه‌ر داوی کاک جه‌لال، خاتوو ،،یوستینا،، به‌رپرسی به‌شی کلتوری ستودییه فرێمیه‌ندێی کۆمۆنی لینشۆپیگن له ئوستانی ئۆستیریۆتلاند،بۆ ئه‌م رێ و ره‌سمه بانگ هێشتن کرابوو. خاتوو یوستینا سه‌ره‌رای ده‌ربرینی خۆشحاڵی خۆی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که له وه‌ها کۆڕێک دا به‌شداره، سه‌باره‌ت به تیکه‌ڵاوی و هاوکاری کلتوری له نێوان نه‌ته‌وه جیاجیاکاندا باسێکی پڕ نێوه‌رۆکی بۆ به‌شداربوان کرد. پاشان یوستینا له سه‌ر چونیه‌تی دروست بوونی کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری و هاوکاری بۆ تێکه‌ڵاوی نه‌ته‌وه و کلتوره جیاوازه‌کانی دانیشتوی سو‌ئێد، رێنوێنی ته‌واوی پێشکه‌ش کرد که له لایه‌ن کاک جه‌لاله‌وه بۆ به‌شداربوان ته‌رجمه کرایه‌وه و له لایه‌ن هاوکۆڕان و به‌شداربونه‌وه پێشوازێکی شایانی لێ‌کرا و پاشان له لایه‌ن خوشکه گوڵاله حوسه‌ینی یه‌وه به نوێنه‌ری به‌شداربوان وه‌ک رێز لێنان له‌م خانمه، ده‌سته گوڵێک پێشکه‌ش کرا و پاشان له‌لایه‌ن به ڕێوه‌به‌رانی رێ و ره‌سمه‌که‌وه به‌رێزه‌وه به‌رێ کرا. له‌درێژه‌ی به‌شی یه‌که‌می به‌نامه‌کاندا ، کاک جه‌لال باسێکی تێر‌و ته‌سه‌لی له سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی سیاسی ئێستای کوردستان و رووداوه سه‌ره‌کیه‌کانی جیهان، به تایبه‌ت رووداوه پێوه‌ندی داره‌کان به بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد به‌گشتی و له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تی کرد . کاک جه‌لال له میانه‌ی وته‌کانی دا ئیشاره‌ی به‌وه‌دا که ئێمه‌ی هه‌ڵگرانی بیر‌و باوه‌ر سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران، به پێی رێنوێنی و بریاره‌کانی سه‌رکردایه‌تی سازمان، به پێی هه‌ل و مه‌رج و قۆناغ و شێوه‌ی بابه‌ت و رووداوه‌کان و گرێدانیان به کێشه‌ی ره‌وای نه‌ته‌وه‌که‌مان له وۆژهه‌ڵاتی کوردستان و چۆنیه‌تی قازانج گه‌یاندن به ئامانجی گه‌ل، هه‌ڵس و که‌وت ده‌که‌ین. ئێمه خه‌بات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌که‌ین و له‌م باره‌وه به‌پیی توان و بۆکران، ئاماده‌ی هه‌رجۆره هاوکاری و هاوفکری و هه‌وڵ و تێکۆشانێکین له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌ن و حیزب و رێکخراوێکی خه‌باتگێڕ که باوه‌ڕی به ماف و ئازادیه‌کانی نه‌ته‌وه‌وی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌ێکی خاوه‌ن زمان و کلتور و نیشتمان هه‌بێت . ناوبراو وتی: سازمانی خه‌بات دژ به هیچ حیزب و رێکخراو و که‌سایتی و تاقم و ده‌سته‌ێک نییه و هیچ ئه‌ندام و لایه‌نگرو دۆست و دڵسۆزێکی سازمانیش بۆی نییه وه‌ک خابه‌تیک دژ به هیج لایه‌ن و حیزب و که‌سێک، هه‌ڵس و که‌وت بکا‌ت.ده‌بێ بۆ دیفاع کردن له رێباز و بڕیارات و شه‌هیدان و که‌سایه‌تیه‌کانی سازمان، ئه‌وپه‌ڕی مه‌نتیق و زمان و قه‌ڵه‌م خاوێنی به‌کار بهێندرێت .کاری خه‌باتێکی راسته‌قینه و تێگه‌یشتوو، په‌ره‌پێدانی زانیاری خۆی و هاورێیانیه‌تی ، بڵاو کردنه‌وه و گه‌شه‌دان به سیاسه‌ت و رێبازی سازمانه، به‌خۆداچونه‌وه‌و ره‌خنه‌ی به‌جێ گرتن و ره‌خنه قبوڵکردنه. ئه‌وانه‌ش لێره‌و له‌وێ له‌سه‌ر سازمانی خه‌بات و به‌ڕێوه‌به‌ران و ئه‌ندامانی، قسه‌ی سارد و سووک ده‌ڵێن و ده‌یانه‌وه‌ێت له‌مپه‌رو کۆسپ بخه‌نه‌سه‌ر رێگامان، هه‌م خراپ حاڵین و هه‌م خراپیش فێرکراون وده‌کرێن، که من پیم وایه کار و ئه‌رکی ئێمه زۆر له‌وه گه‌وره‌و پیرۆزتره که کۆڵ به‌و شتانه‌وه هه‌ڵگرین وکاتی خۆمانیان بۆ بکوژین و مێشکی خۆمانیان پێوه جه‌نجاڵ که‌ین.سه‌باره‌ت به کار‌و بار‌و به‌رێوه‌به‌یان له داهاتوودا کاک جه‌لال رووی له که‌نج و لاوه کان،کوڕ و کچ، کرد که ده‌بێ هه‌ست به به‌رپرسیاری بکه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن کاتی خویان به شتی به‌که‌ڵکه‌وه بگرن وهه‌وڵ بده‌ن له کۆکردنه‌وه‌ی زانست و زانیاری وفیربوونی تیکنیکی پێشکه‌وتوی سه‌رده‌م، زیاتر چالاک بن و بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی کار‌و بار له سازماندا زیاتر بێنه مه‌یدان و له کار‌و پڕۆژه‌و به‌رنامه‌کانی سازماندا گۆڕانکاری پێویست و سه‌رده‌میانه بێننه ئاراوه، به‌تایبه‌ت که‌ده‌بینم به‌شی هه‌ره‌زۆری به‌شداربوان له‌و گه‌نج و لاوانه‌ن که باوک و مام و برا و که‌س و کاره‌کانیان، له‌م رێبازه پیرۆزه‌دا خوێنیان رژاوه و خۆیان فیدای سه‌ربه‌رزی و رزگاری نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌که‌یان کردوه.هه‌روه‌ها داوا له دایک و خوشکان ده‌که‌م که بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانیان و خه‌بات بۆ یه‌کسانی خۆیان له گه‌ڵ پیاوان، بێنه مه‌یدان و خۆیان له کومیته‌ی ئافه‌رتانی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران دا رێکخه‌ن و ده‌وری کاریگه‌رو شیاوی خۆیان بگێڕن.که دڵنیام به‌باشترین شێوه ده‌توانن له‌م باره‌وه هه‌نگاو هه‌ڵگرن و سازمانی خه‌بات له هه‌موو بارێکه‌وه خۆی به‌یاریده‌ده رو پشتیوان و هاو هه‌نگاو ده‌زانێ. سڵاو له گیانی پاکی شه‌هیدان، سه‌رکه‌وێ خه‌باتی ره‌وای کورد و ئێوه‌ش هه‌ر شاد و سه‌ربه‌رزبن. له به‌شی دووهه‌می به‌رنامه‌کانی ئه‌م رێ وره‌سم و کۆبوونه‌وه‌دا، کاک رێبوار حسێنی له‌سه‌ر کار‌و چالاکیه‌کانی یه‌ک ساڵه‌ی کومیته‌ی سو‌ئێد راپۆرتێکی تێر‌و ته‌سه‌لی پێشکه ش به به‌شداربوان کرد. ناوبراو وێرای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی و شانازی له‌وه‌ی که له‌وه‌ها رێ و ره‌سمێک دا به‌شداره که هاوسه‌نگه‌رانی رۆژانی سه‌ختی پێشمه‌رگایه‌تی و جگه‌رگۆشه‌ی هاوباوه‌ڕو هاورێیانی شه‌هیدی تێدا ده‌بینێته‌وه، راپۆرت و په‌یامی خۆی ئاوا ده‌ست پێ‌کرد: سڵاو له گیانی پاکی شه‌هیدانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان، به تایبه‌ت شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران، که‌به خوێنی پاکیان سه‌روه‌ری و شانازیان بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر کرد. سڵاو له ئێوه‌ی به‌رێزو خۆشه‌ویست که وه‌فاداریتان بۆ خۆین و رێبازی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزمان و باوه‌ڕتان به خه‌بات و به‌رخودان بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌و نیشتمان، هانی داون که له رێگای دووره‌وه بۆ ئه‌م رێ و ره‌سمه هاتوون و ئه‌رکی دڵسۆزی خۆتان به جێ هێناوه. وه‌ک ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات، پڕ به دڵ به‌خێرهاتنتان ده‌که‌ین و خۆمان به سه‌ربه‌رزو خۆشحاڵ ده‌زانین که ئێوه‌ی به‌رێزو دلسۆزو خه‌م خۆر، به‌ده‌م بانگه‌وازه‌کامه‌نه‌وه هاتون، ئه‌و شانازیه‌تان پێبه‌خشین که له نزیکه‌وه به‌خزمه‌تتان بکه‌ین و دیدارێکی خۆشه‌ویستانه و خۆماڵیانه له گه‌ڵ یه‌کتر تازه بکه‌ینه‌وه، که ئه‌وه بۆ ئێمه وه‌ک ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران جێگای ئه‌وپه‌ڕی شانازی و فه‌خره و زیاتر هانمان ده‌دات له پێناو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و نیشتامنه‌که‌مان دا له سه‌ر رێبازی سازمانه خۆشه‌ویسته‌کامه‌ن، دڵگه‌رمترو به‌رداوامتر بین و به هێزو تینێکی تره‌وه درێژه به ئه‌رک و پێسپێردراوه‌کانمان بده‌ین و سازمانه خۆشه‌ویسته‌که‌مان که‌هۆێکه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئاوات و ئامنجه‌کانی گه‌له‌که‌مان، به پیی توان و بۆ کران و لێهاتویی ولێزانین په‌ره‌ی پێ بده‌ین. که ئێمه دڵنیاین به هیمه‌تی دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی ئه‌م رێبازه پیرۆزه ، که رێبازی شه‌هیده سه‌به‌رزه‌کانمانه، ده‌توانین به باشترین شیوه‌ی مومکین، سازمان و ئامنج و ئاواته‌کانی بگه‌ێنینه لوتکه. ئه‌وه راسته‌و ره‌نگه بۆ که‌سیش جێگای دوودڵی و گۆمان نه‌بێ که له رابردوودا سازمانی خه‌باتیش وێڕای با‌قی حیزب و رێکخراوه خه‌باتگێڕه‌کانی تری کوردی، له زۆر باره‌وه خاوه‌نی که‌م و کووڕی به‌رچاو بووبێ، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نه‌بوه که سازمانی ئێمه نه‌یتوانیوه و ناتوانی به که‌م و کوریه‌کانی خۆیدا بچیته‌وه و هه‌ڵه‌کانی رابردوی راستکاته‌وه، به‌ڵکو هه‌ل و مه‌رج و قۆناغ له‌بار نه‌بوه و له‌زۆر باریشه‌وه کێشه‌و و که‌م کوریه‌کان ده‌ستکار و داتاشراوی دژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌گشتی و نه‌یارانی سازمانی خه‌بات بون به‌تایبه‌تی.که به پێی هه‌ڵدان و به‌ره‌وپێشچونی سازمان وپێشهاتنی رووداوه جیهانی و ناوچه‌ییه‌کان و چونه‌سه‌ری راده‌ی زانیاری و ئه‌زمونی به‌ڕێوه‌به‌ران و سه‌رکردایه‌تی و کادر و پێشمه‌رگه‌کانی سازمان له بواره جۆر‌و جۆره سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا، توانیویه‌تی تاراده‌ێکی به‌رچاوی وا که له‌گه‌ڵ ویست و داخوازی سه‌رده‌م بێته‌وه، ئاڵوگۆڕی ئه‌رێنی به‌سه‌ردا هاتوه. به‌تایبه‌ت دوای کۆنگره‌ی سێهه‌می سازمان، ئه‌و ئاڵوگۆڕه بنه‌ره‌تی و پێشکه‌وتنخوازانه‌ی که له‌م کۆنگره‌دا به‌سه‌ر شێوه‌ی کار‌و هه‌ڵسوڕان و ستراتیژی سیاسی سازمان دا هاتن، سازمانی له زۆر قه‌ید و به‌ندو که‌م وکوڕی و سڵ لێکردنه‌وه، دور خسته‌وه. به شێوه‌ێکی وا که ئێستا سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران یه‌کێک له‌و رێکخراوه دیار‌و به‌رچاوانه‌ی سه‌ر گۆڕه‌پانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا که شان به‌شانی حیزب و رێکخراوه‌کانی تری خاوه‌ن ناو جێگای باوه‌ر ومتمانه و مایه‌ی دڵخۆشی هه‌مووانه و ده‌وری کایگه‌ر و به‌رچاوی هه‌یه.لایه‌نێکه خاوه‌نی ده‌نگ و بۆچون و وه‌زن و سه‌نگی خویه‌تی و به‌خۆشیشه‌وه له لای هه‌موو لایه‌نه خاوه‌ن ناو و به‌رچاو و حیساب له‌سه‌ر کراوه‌کانی کوردستانی گه‌وره، به‌گشتی و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تی، خاوه‌ن پله‌و پایه‌ێکی دیاره و له معادلاته‌سیاسیه‌کانی ناوچه‌که‌دا جێگای شیاوی خۆی هه‌یه،که ئه‌مه‌ش هه‌مووی فیدکاری بۆکراوه‌و ماندوو بوون و شه‌ونخونی بۆ کێشراوه. ره‌نگه له زۆر بواریش دا له ده‌ساسه‌د جوابگۆی هه‌موو رووداو و داوخوازیه‌کانی پیویست به قۆناغ و هه‌ل و مه‌رجی ئێستا نه‌بێ ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌رفه‌ت بوه و ئه‌وه‌ی که نه‌کراوه بکرێ، هێندێک هۆی سه‌ره‌کی و هه‌لو مه‌رجی ده‌ره‌کی بونه‌ته هۆ و شتێکی که له هه‌موان به‌رچاوترو رێگرتر بوه، که‌مبوودی ماڵی ولاوازی باری ئابووری سازمانه، که نایهێشتوه سازمان ده‌ستی ئاواڵا بێ و هه‌موو پێویستیه‌کانی بۆ کار‌و باری شۆڕش دابین بکا‌ت.هه‌ر ئه‌م هۆیه‌شه که به‌شێوه‌ێکی به‌رچاو له‌مپه‌ره له به‌رده‌م راگه‌یاندنی سازمان دا به‌شێوه‌ی پێویستی خۆی وه‌ک: رادوێ و ته‌له‌فزێون که هیوادارین له داهاتوودا، به دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌کان له‌م باره‌وه تا راده‌ێک ئه‌و کۆسپانه‌ش نه‌مێنن.به‌ڵام وه‌ک رۆژنامه و گۆڤار‌و ماڵپه‌ڕی ئینتیڕنێتی، سازمان به شێوه‌ێکی به‌رچاو و کارا له‌م باره‌وه چالاکه‌و ئێستا رۆژنامه‌ی تێکۆشان ئۆرگانی ناوه ند‌نی سازمان به بێ پسانه‌وه هه‌موو مانگێک به شێوه‌ێکی مودێڕن وپێشکه‌وتوو چاپ و بڵاو ده‌کرێته‌وه و ده‌گاته ده‌ستی خوازیارانی . گۆڤاری وه‌رزی ،،سـاوان،، یش که له‌لایه‌ن کومیته ئوروپای سازمانه‌وه ده‌رده‌چێ و هه‌موو ئه‌رکه‌کانی تا ئێستا له سه‌ر شانی کومیته‌ی سو‌ئێد بوه، ٣ ژماره‌ی لێده‌رچوه و له‌م ماوه که‌مه‌دا توانیویه‌تی له لای خوێنه‌رانی جێگای شیاوی خۆی بکاته‌وه، به شێوه‌ێکی وا که له سه‌دا ٧٠ ی بابه‌ته‌کانی به‌رهه‌می روناکبیران و خاوه‌ون به‌هره‌و قه‌له‌مه‌کانی ناوه‌وه‌ی کورستانن. سه‌ره‌رای ئه‌وانه‌ش سایتی سه‌ره‌کی سازمانی خه‌بات که ئه‌ویش یه‌کێک له به‌رهه‌م و کاره‌کانی کومیته‌ی سوئێدی سازمانه و سایتی خه‌بات مێدیا ، دوو سایتی پڕ ناوه‌رۆک و پڕ خوێنه‌رن که رۆژانه هه‌وال و رووداوه‌کانی کوردستان و جیهان و چالاکی وبۆچون و به‌رنامه‌کانی سازمان، بڵاو ده‌که‌نه‌وه. به‌ڵام ده‌بێ له‌لایه‌ن دلسۆزانی سازمان و خه‌مخۆرانی بزاڤی ره‌وای نه‌ته‌وه‌که‌منه‌وه زیاتر پڕ به‌رهه‌م و باس و بابه‌ت کرێن. کاری ته‌شکیلاتی سازمان له‌ناوه‌وه و له‌ده‌ره‌وه به شێوه‌یکی به‌رجاو له به‌ره‌و پێشچوندایه، ئێمه وه‌ک کومیته‌ی سو‌ئێد له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابردوودا تونیومانه چه‌ندین شانه وهه‌سته‌ی نهێنی چالاک له ناوه‌وه‌ی کوردستان، له‌شاره‌کان مه‌ریوان ، بانه، سه‌قز، بۆکان، سه‌رده‌شت ، زۆر گوند‌و شارۆچکه‌ی تر دامه‌زرێنین و به‌رده‌وام له گه‌ڵیاندا له ته‌ماس داین، که به‌خۆشیه‌وه به‌شی هه‌ره‌زۆریان که‌نج و لاوی کووڕ کچن و راده‌ێکی به‌رچاویان له سه‌تحی دانشگاکاندا خوێندکارن. به تایبه‌ت له سو‌ئێد ئێمه توانیومانه به شیوه‌ێکی به‌رچاو له گه‌ڵ هه‌موو حیزب ولایه‌نه کوردیه‌کاندا پێوه‌ندی دۆستانه پێک بێنین و له زۆر به‌ی هه‌رزۆری بۆنه‌و یاده میژوویی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا به‌شداری به‌رچاومان هه‌بوه و خاوه‌ن ده‌نگ و راگه‌یاندن بووین و وتار‌و بۆ چونه‌کانی سازمان له‌ناو هه‌موو وتار‌و بۆچونه‌کاندا،جێگای په‌سندی خاس و عام بوون وبگره زۆر جاران زۆر لایه‌ن داوایان لیکردوین که به بۆنه‌ی رۆژه میژوییه‌کانی خۆیانه‌وه، ئێمه بابه‌ت و وتاریان بۆ بنوسین. که ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وپه‌ڕی راستوێژی و پاراوی ئه‌ده‌بیاتی سیاسی شۆرشگێری، سازامانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێرانه که کادرو ئه‌ندامانی خۆی پێ بارهێناون. که هیوادارین له‌مه‌ودواش بتوانین به شێوه‌ێکی با‌شترو شێاوتر ئه‌م ره‌وته به‌ره‌وپێش به‌رین و ئه‌و بیر‌و باوه‌ره نه‌ته‌وه‌ییه‌ی که هه‌مانه به هێزتری بکه‌ین و به هه‌موان ستراتیژێکی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی وا بۆ داهاتوی سازمانه‌که‌مان له پێناو رزگاری نه‌ته‌وه‌و نیشتماندا،ره‌چاوبکه‌ین که ده‌قاو ده‌ق له گه‌ل ویست و خواسته‌کانی سه‌رده‌می کۆمه‌ڵانی هه‌راوی کورده‌واریدا بێته‌وه. تا بتوانین شان به‌شانی حیزب و لایه‌نه‌کانی تری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان،پلادفۆڕمێکی سیاسی هاوبه‌ش له شێوه‌ی به‌ره‌ێکی یه‌کگرتوی کوردستانی دا پێک بێنین که هه‌موو ده‌نگ وبیرو باوه‌ڕ و داخوازیه‌کان تێیدا هاوبه‌ش هاو کار بن و ئاواتی له مێژینه‌ی چین و توێژه‌کانی کومه‌ڵگای کوردواری بهێنینه دی. که به‌م کاره روحی هه‌موو شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان شاد ده‌که‌ین و رێز‌و متمانه‌ی خۆمان له لای جه‌ماوه‌ر و خه‌لکانی ده‌وروبه‌رمان زیاد ده‌که‌ین. ئه‌م کاره‌ش به دڵسۆزی و له‌به‌رچاوگرتنی به‌ژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه‌ییمان دێته‌دی. ئه‌و دلسۆزیه‌ش کاتێک گه‌شه‌و گۆل ده‌کا له حیزب و رێکخراوی سیاسی وه‌ک وه‌سیله‌ێک بۆ کوردایه‌تی و رزگاری نه‌ته‌وه‌یی ، له‌به‌ر چاوبگیرێن. نه‌ک کوردایه‌تی و رزگاری نه‌ته‌وه‌یی له پێناو حیزب و رێکخراو دا. ئه‌وه‌ی که له‌م قۆناغه‌دا ئه‌رکه له‌سه‌ر شانی هه‌ر که‌سێکی خه‌باتگێڕی خاوه‌ن بیر‌و باوه‌ری خه‌باتی ئه‌وه‌یه‌که: گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی خۆش بوێت، باوه‌ڕی به مافی به‌رانبه‌ری مرۆڤه‌کان به‌تایبه‌ت به‌رانبه‌ری مافی ژن و پیاو هه‌بێ و بۆ خاشه‌بڕ کردنی نابه‌انبه‌ریه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به پێی توانا خه‌بات بکا‌ت.هه‌میشه له هه‌وڵی بردنه‌سه‌ری راده‌ی زانست و زانیاری خۆی و هاوڕێکانی دابێت. سازمانه‌که‌ی خۆش بوێت،ئه‌وپه‌ڕی نهێنی کاری بپارێزێت. راستگۆ و پاک بێت. له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر وررداوێک دا هه‌ڵوێستی شیاو وه‌ربگرێت.ره‌خنه‌و پێشنیاری دلسۆزانه بۆ باشتربوونی شته‌کان بگرێ و ره‌خنه قه‌بوڵ کاو عه‌یب و که‌م و کوڕیه‌کانی خۆی ببینێ. به پێی توانا بنووسێ و وه‌خوێنێ و گوێ بگرێ و سه‌رنج و تێبینی بدا و بۆ باس و بابه‌ته‌کانی رۆژ خوێندنه‌وه‌ی هه‌بێ. قه‌ت ناهومید نه‌بێ و وانه‌زانێ که به‌و هیچ ناکرێ. بۆ ئه‌نجام دانی هه‌ر کارێک، بڕیاردان وباوه‌ڕ به خۆبوون و هیممه‌ت کردن شه‌رته، هیوادارم هه‌موومان خاوه‌ن بڕیار‌و باوه‌ر به‌خۆ بوون بین وبۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێکیش هیممه‌ت بکه‌ین . دڵنیابن سه‌رده‌که‌وین!. دوابه‌دوای پیشکه‌ش کردنی راپۆرته‌که‌ی کاک رێبوار، له لایه‌ن خوشک و برایانی به‌شداربوه‌وه چه‌ندین پرسیار هاتنه ئاراوه که به‌نۆره له‌لایه‌ن کاک رێبوار حسێنی و کاک جه‌لال خۆشکه‌لامه‌وه به‌وردی وڵام درانه‌وه. پاشان هاورێی تێکۆشه‌ر، پارتیزانی رۆژانی حه‌ماسه‌و فیداکاری، کاک که‌ریم فه‌یزیان، وێڕای پێشکه‌ش کردنی په‌یامی خۆی چه‌ندین بێره‌وه‌ری ناوسه‌نگه‌ر و رۆژانی سه‌ختی پڕ له فیداکاری رۆڵه‌کانی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێرانی بۆ هاوکۆڕان گێرایه‌وه. کاک که‌ریم له‌کاتێک دا به وته خۆشه‌کانی به‌شداربوانی کۆره‌که‌ی به جارێک خسته شادی و پێکه‌نین، نابراو له گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانی دا ئاماژه‌ی به هه‌ڵس و که‌وتی کادرو پێشمه‌رگه‌کانی سازمانی خه‌بات کرد که سه‌ره‌رای هه‌موو گێره‌و کێشه‌و کۆشپه‌کان، چۆن وه‌ک پارتیزانێکی خاوه‌ن باوه‌ر به رزگاری و سه‌رفرازی گه‌ل ونیشتمان، ماندویی نه‌ناسانه به کۆڵێک ئاسن و باروته‌وه شه‌و و رۆژ له چالاکی دابوون و تا چه‌نده خه‌لکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان هاوکار و یاریده‌ده‌ریان بوون. له‌کۆتایی قسه‌کانی دا کاک که‌ریم ئاواتی خوست که به هه‌مووان بتاونین ئاوات وئامانجه‌کانی شه‌هیدانمان له راده‌ی توانادا بێنینه‌دی. دوابه‌دوای بیره‌وه‌ریه تال و شیرینه‌کانی کاک که‌ریم، به‌شدار بوان له که‌ش و هه‌وێکی پڕ له شادی و به شێوه‌ی ده‌نگدان و هه‌ڵبنژاردن، ٧ که‌سیان له خوشک و برایانی هاورێ و هاوباوه‌ریان بۆ به‌رێوه‌به‌ری کار‌و باری کومیته‌ی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران له وڵاتی سو‌ئێد هه‌ڵبژاردو رایان سپاردن که کاره‌کانی سازمان له‌م وڵاته به‌ڕێوه‌به‌رن، که بریتی بون له‌م هاورێیانه: ١- کاک رێبوار حسێنی. ٢- کاک ساڵح مه‌حمودی. ٣- کاک جه‌لال خوشکه‌لام. ٤- خوشکه گوڵاڵه حسینی. ٥- کاک زاهیر حسینی. ٦- خوشکه ئاره‌زو فه‌یزیان. ٧- کاک کامه‌ران عه‌تتاری. دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی کومیته. به‌هاوکاری هاوڕێی تێکۆشه‌ر کاک یحیا ره‌سوڵی، له لایه‌ن هاورێیان کاک جه‌لال خۆشکه‌لام و کاک رێبوار حسێنی یه‌و، ده‌سته‌گوڵی رێز‌و خۆشه‌ویستی و وه‌فاداری بۆ شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی سازمانه خۆشه‌ویسته‌که‌مان، سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران، پێشکه‌ش به بنه‌ماڵه‌و جگه‌ر گۆشه‌و که‌س و کاری شه‌هیدان کرا. له کۆتاییدا به‌بۆنه‌ی ١٠ ی خه‌زه‌ڵوه‌ر رۆژی پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات ، جێژن و ئاگه‌نگ گێڕدرا و به‌شداربوان به هه‌ڵپه‌ڕکێ و گۆرانی تا سه‌عات ٠ ٢.٣٠ شه‌و درێژه‌یان به شادی و ئاهه‌نگی خۆیان دا. له سه‌عات ١١ی پێش نیوه‌رۆی رۆژی یه‌ک شه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌شدار بوان به هیوای کۆ بونه‌وه و ئاهه‌نگێکی به‌رچاوتر له‌داهاتوودا ، ماڵئاواییان کێک خواست و هه‌رکام به‌روه شاری نێسته‌جێی خۆی گه‌رایه‌وه. ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌ندامانی کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات ، ئاواتی سه‌که‌وتن وته‌ندروستی و به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر رێبازی سازمانی خه‌بات بۆ هه‌موان ده‌خوازین. له‌سه‌رکه‌وتنێکه‌وه بۆ سه‌رکه‌وتنێکی تــر! ٢٠ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٢٧٠ ٨ی کوردی.