ئیسرائیل داواى کرد فشاره‌کان بۆ سه‌ر رژیمى ئێران و حه‌ماس به‌رده‌وام بێ
رۆژى دووشه‌ممه ٢٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٧ـ ١٠ ى نوامبرى ٢٠ ٠ ٨، تسیپى لیونى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل له پێوه‌ندیێکى ته‌له‌فوونى دا له‌گه‌ڵ جوزیف بایدێن جێگرى باراک ئوباما،
داواى کرد فشاره‌کان بۆ سه‌ر رژیمى ئێران و حه‌ماس به‌رده‌وام بێ.
لیونى له‌و پێوه‌ندیه ته‌له‌فوونیه‌دا گووتى: ئه‌و ده‌مه به قازانجى هێزه میانه‌ره‌وه‌کان نیه و رژیمى ئێران و حه‌ماس و باقى هێزه توندر٠هوهکان شێوه‌ى هه‌ڵسوکه‌وت و به‌رنگار بوونه‌وه‌ى ئێمه ده‌که‌نه مه‌حه‌ک. ده‌بێ حاڵى بکرێن که جیهان سه‌باره‌ت به ترۆریسم و توندره‌وى ددان به‌خۆیدا ناگرێ.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل زیادى کرد که هاوکارى سیاسى له به‌رانبه‌ر رژیمى ئێران ده‌بێ ر٠اگیرێ.