سه‌ردانى پێوه‌ندییه‌کانى سازمان له‌سلێمانى له حیزبی رێکه‌وتنى دیموکراتى کوردى سوریه
سه‌ر له به‌یانى رۆژى یه‌ک شه‌ممه رێکه‌وتى ٩/١١/٢٠ ٠ ٨ شاندێکى ده‌فته‌رى نوێنه‌رایه‌تى سازمانى خه‌بات له‌سلێمانى که پێک هاتبوون له‌به‌رێزان سه‌یید کامیلى نورانى فه‌رد به‌رپرسى پێوه‌ندی سلێمانى و ئه‌ندامى کومیته‌ى ناوه‌ندى و کاک خالید زه‌ندى کادرى پێوه‌ندییه‌کان
به مه‌به‌ستى پێرۆزبایی یادى چواره‌مین ساڵى دامه‌زرانى حیزبی رێکه‌وتنى دیموکراتى کوردى سوریه سه‌ردانى باره‌گاى سه‌رکردایه‌تى ئه‌و حیزبه‌یان له شاروچکه‌ى به‌رده‌قاره‌مان کرد و له‌لایه‌ن به‌رێزان فه‌وزى شه‌نگالى سکرتیرى گشتى و حوجى عه‌فرینى و نه‌شئه‌ت عومه‌ر و ساڵح سۆفى ئه‌ندامانى ده‌فته‌رى سیاسی و ئه‌حمه‌د عومه‌ر به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانى حیزبی رێکه‌وتى دیموکراتى کوردى سوریه به گه‌رمى پێشوازییان لێ‌کرا. له‌و دیداره‌دا، شاندى سازمان پیرۆزباییان به بۆنه‌ى یادى دامه‌زرانى ویفاق پێش که‌ش به‌رێبه‌رایه‌تى حیزبی ویفاق کرد و هه‌ردوولا له‌سه‌ر پته‌وترکردنى پێوه‌ندییه‌کان پێیان داگرته‌وه. له‌و دیداره‌دا هیئه‌تى سازمان و سه‌رکردایه‌تى حیزبی رێکه‌وتنى دیموکراتى کوردى سوریه له‌سه‌ر مه‌سه‌له سیاسیه‌کانى بزوتنه‌وه‌ى کورد ووتووێژ و ئاڵوگۆرى بیروبۆچوونیان کرد.