ئه‌مریکا ره‌خنه‌ى له تاقیکردنه‌وه‌ى مووشه‌کى نوێى رژیم گرت
ووته‌بێژى کۆشکى سپى به ره‌خنه له ئیدیعاى رژیمى ئێران سه‌باره‌ت به تاقی کردنه‌وه‌ى مووشه‌کى مامناوه‌ند، ئه‌و کرده‌وه‌ى به پێچه‌وانه‌ى په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ناوبرد.
ههواڵدهریهکانى رژیمى ئێران رۆژى چوارشه‌ممه ٢٢ى خه‌زه‌ڵوه‌ر هه‌واڵى تاقى کردنه‌وه‌ى سه‌رکه‌وتووانه‌ى مووشه‌کێکى مامناوه‌ندى رژیمیان به ناوى (سجیل) بلاو کرده‌وه که تێیدا له سووته‌مه‌نى ووشکى تێکه‌لاو به کار ده‌هێنرێ.
گوردۆن جاندرۆ ووته‌بێژى کۆشکى سپى، رۆژى چوارشه‌ممه ٢٢ى خه‌زه‌ڵوه‌ر چه‌ند سه‌عاتێک له دواى ر٠اگهیاندنى تاقی کردنه‌وه‌ى موووشهکى رژیم، گووتى: په‌ره‌سه‌ندنى پیشه‌سازى مووشه‌کى بالستیکى رژیمى ئێران به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و بر٠یارنامانهیه که له‌لایه‌ن شۆراى ئه‌منیه‌تى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ده‌رچووه و له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌کانى رژیمى ئێران به جیهان نایه‌ته‌وه.