نیگه‌رانیێکى زۆر سه‌باره‌ت به گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێرانه‌وه هه‌یه
هاوکات له‌گه‌ڵ کۆبوونه‌وه‌ى وه‌لاتانى ١+٥ له پاریس محه‌ممه‌د ئه‌لبرادعى به‌رێوه‌به‌رى ناوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یی گووتى:
ئێمه له باره‌ى رژیمى ئێرانه‌وه به ئاکام نه‌گه‌یشتووین و ناتوانین سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌لانه‌ى که ماونه‌ته‌وه به‌ره‌و پێش برۆین.
ر٠اپۆرتى ناره‌سمى ئه‌لبرادعى به‌رێوه‌به‌رى ناوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ى ناوکه‌یی له باره‌ى رژیمى ئێران حه‌وتووى داهاتوو بلاو ده‌کرێته‌وه. کۆبوونه‌وه‌ى شۆراى حوکامى ناوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ى ناوکه‌یی رۆژى پێنج شه‌ممه ٢٧ى نوامبر له بنکه‌ى ئه‌و ناوه‌نده له ویه‌ن به‌رێوه ده‌چێ.
وه‌ک ده‌گووترێ ئه‌لبرادعى به پێى داواى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش، باس له‌وه ده‌کا که به‌ره‌و پێش چوون له باره‌ى وه‌لامى رژیم به پرسیاره‌کان سه‌باره‌ت به کرده‌وه‌کانى رژیم به ده‌ست نه‌هاتووه و رژیمى ئێران بر٠یارنامهکانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى به‌رێوه نه‌بردوه و به‌رده‌وامه له سه‌ر پیتاندنى ئوران‌یۆم. ناوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ى ناوکه‌یی هه‌روا له سه‌ر ئه‌و پرسیارانه‌ى که له چوارچێوه‌ى (خوێندنه‌وه‌ى ئیدیعاکان) له رژیمى کردوون تا ئێستا به وه‌لامى ته‌واو نه‌گه‌یشتوون.
له کاتى بلاو کردنه‌وه‌ى ئه‌و ر٠اپۆرتهدا به‌رێوه‌به‌رى ناوه‌ند گووتى: نیگه‌رانیێکى زۆر له باره‌ى رژیمى ئێرانه‌وه، نه‌ک ته‌نیا ئێستا به‌ڵکوو نیگه‌رانى گه‌وره له‌و کاته‌وه‌یه که رژیمى ئێران په‌ره به گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی بدا و ئه‌وه‌ى ده‌یهه‌وێ پێى بکا.