ئه‌رته‌شى روسیه ١٦٠ هه‌زار که‌س له ئه‌ندامانى خۆى ده‌رکردوه
رۆژى پێنج شه‌ممه ٢٣ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٧ـ ١٣ى نوامبرى ٢٠ ٠ ٨، سه‌رۆکى ناوه‌ندى گشتى ئه‌رته‌شى روسیه رایگه‌یاند که له به‌رێوه‌بردنى بر٠یارى به‌رینى چاکسازى نیزامى دا، زیاتر له ١٦٠ هه‌زار که‌سیان له ئه‌رته‌ش ده‌رکردوه.
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى روسى (ئینتێر فاکس)، ژنراڵ نیکولاى ماکاروف ده‌ڵێ: ئه‌و هه‌نکاوه بۆ ساڵه‌کانى ٢٠ ٠ ٩ تا ٢٠ ١٢ دار٠ێژراوه.
به ووته‌ى ناوبراو، ده‌وڵه‌ت ده‌یهه‌وێ ئه‌و که‌سه ده‌رکراوانه له سیبرى و ختوه‌رى دوور نیشته‌جێ بکا. ئه‌و ده‌رکردنه به‌شێکه له گه‌لاڵه‌ى ئاناتولى سردیۆکۆف وه‌زیرى دیفاعى روسیه به مه‌به‌ستى نوێ کردنه‌وه‌ى رێکخراوى هێزه چه‌کداره‌کانى ئه‌و وه‌لاته‌یه.