مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێ به شێوه‌م کورد به‌رده‌وام نابێ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى مالکى
مه‌حمود عوسمان نوێنه‌رى پارڵمانى عێراق له سه‌ر لیستى هاوپه‌یمانى کوردستان ده‌ڵێ: هاوپه‌یمانى کوردستان ده‌بێ
هه‌ڵوێستێکى قایمى له به‌رانبه‌ر نوورى مالکى سه‌رۆک وه‌زیرى عێراق هه‌بێ و ئه‌گه‌ر مالکى به‌و شێوه برواته پێش، به‌رده‌وام بوون له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌که‌ى مه‌حاڵه.
ناوبراو زیادى کرد: هاوپه‌یمانى کوردستان نابێ په‌له بکا له کاردانه‌وه له به‌رانبه‌ر مالکى دا و ده‌بێ چاوه‌رێى ئاکامى کارى ئه‌و پێنج ئه‌نجومه‌نه بێ که له نێوان کوردستان و عێراق دا پێکهاتوون بۆ چاره‌سه‌رى کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانى نێوانیان.
دوکتور مه‌حمود گووتى ئه‌و پێنج شۆرایه به زوویى کۆتایی به کاره‌کانیان دێنن.
ناوبراو گووتى: تاقمى مالکى رۆژ به رۆژ هه‌ل و مه‌رجه‌که ئاڵۆزتر ده‌که‌ن و هاوپه‌یمانى کوردستان تا ئێستا له سه‌ر پێنج مه‌سه‌له له‌گه‌ڵ مالکى کێشه‌یان بوو به‌لام ئێستا کێشه‌ى شه‌شه‌م زیادى کردوه که ئه‌ویش دروست کردنى شۆراکانى ئیسناده له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیره‌وه.
مه‌حمود عوسمان پێشنیارى کرد که کورد تا کۆتایی کارى ئه‌و پێنج شۆرایه ددان به‌خۆدا بگرێ ئه‌گه‌ر کێشه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌کرا ئه‌و کات ده‌بێ هه‌ڵوێستێکى قایم له به‌رانبه‌ر مالکى دا بگرێ بۆ ئه‌وه‌ى به‌و شێوه ناکرێ له ده‌وڵه‌ت دا به‌شدار بێ.