ته‌ریک که‌وتنه‌وه‌ی رژێمی ئاخوندی ئێران له ئاست کۆمه‌ڵگای جیهانی و کاریگه‌ری له سه‌ر خه‌ڵکی ئێران
و: بورهان شاهمورادى
سه‌ره‌تای مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر هه‌ڵبژاردنی شورای ئه‌منییه‌تی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌رێوه چوو و رژێمی ئاخوندیش یه‌کێک له خوازیارانی ئه‌ندامیه‌تی غه‌یره دایمی شورای ئه‌منییه‌ت بوو.
هه‌ر چه‌ند چاودێرانی سیاسی پێش بینی ئه‌وه‌یان کرد بوو که رژێمی ئاخوندی ئێران ده‌نگ و پشتیوانی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی کۆری گشتی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌سته‌به‌ر ناکا به‌و حاڵه‌ش ده‌وڵه‌تی مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نژاد رایگه‌یاند که ولاتانی جیهانی ئیسلام و بزوتنه‌وه‌ی ولاتانی بێلایه‌ن پشتیوانی لێ ده‌که‌ن و ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن و به پێ به‌راوردی خۆیان زیاتر له نیوه‌ی ئه‌ندامانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان رژێمی ئێران هه‌ڵده‌بژێرن. به‌لام له ئاکامدا رژێمی ئاخوندی ته‌نها ٣٢ ده‌نگی هێنا، که ئه‌وه‌ش نیشانی دا زۆربه‌ی ولاتانی ئیسلامی و ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی ولاتانی بێلایه‌نیش له رژێمی ئاخوندی پشتیوانی ناکه‌ن و ده‌نگی پێ ناده‌ن. له کۆی گشتی ١٩٢ ده‌نگی کۆری گشتی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان رژێمی ئێران ٣٢ ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا که ئه‌وه‌ش به راده‌ێیک که‌مه بۆ باس کردن و لێکۆڵینه‌وه ناشێ و بێجگه له ئابرو چوونی رژێم هیچی دیکه‌ی تێدا نییه. وولاتی به‌رامبه‌ری رژێمی ئێران ولاتی ژاپۆن له قاره‌ی ئاسیا بوو بۆ ئه‌ندام بوونی غه‌یره دایمی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ١٥٨ ولاتی جیهان ده‌نگیان پێ دا و بۆ دهه‌مین جار هه‌ڵبژێردرا و بووه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.
رژێمی ئاخوندی که چاوه‌روانی ئه‌م زه‌ربه‌ته‌ی نه‌ده‌کرد و پێ وا نه‌بوو که تا ئه‌و راده‌ییه کۆمه‌ڵگای جیهانی لێی بێزارن رایگه‌یاند که ئه‌ندام بوون له شورای ئه‌منییه‌ت گرینگ نییه و بریاره‌کانی ئه‌و شورایه‌ش هیچ بایه‌خێکیان نییه و هۆی هه‌ڵنه‌بژاردنی ئێرانیشی گه‌رانده‌وه بۆ فشاره‌کانی ئه‌مریکا و ئیسرائیل.
ته‌نها ٣٢ ده‌نگ له ١٩٢ ده‌نگ نیشانه‌ی شکست و بێ متمانه‌یی و ته‌ریک که‌وتنه‌وه‌ی رژێمی ئاخوندی له حاست کۆمه‌ڵگای جیهانی دایه. هه‌رچه‌ند که رژێمی ئاخوندی ئه‌وه‌ی به لاوه گرینگ نییه به‌لام ئاکامه خراپ و نه‌رێنییه‌کانی داوێنی خه‌ڵکی بێتاوانی ئێ٠Žران ده‌گرێته‌وه و له سه‌ر ئابوری و بواره‌کانی دیکه‌ش کاریگه‌ری زۆری هه‌یه.
ئه‌گه‌ر رژێمی ئاخوندی هه‌ر وا له سه‌ر سیاسه‌ته چه‌وت و ئاژاوه گێرانه‌کانی خۆی بروا و به‌رده‌وام بێت له سه‌ر پرۆژه‌ی چه‌کی ناوکه‌یی و پشتیوانی له تروریزمی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ستێوه‌ردان له کار و باری ناوخۆی ولاتان بکات، بێ گومان زیاتر ته‌ریک ده‌که‌وێته‌وه. ناره‌زایه‌تی ناوخۆی ولاتیش هه‌ره‌شه‌ێیکی به‌هێزه که کۆڵه‌که‌کانی رژێمی خستۆته له‌رزه، جیاوازی چینایه‌تی و زۆر بوونی رێژه‌ی بێ کاری و پێ شێل کردنی یاسا بنه‌ره‌تییه‌کانی مافی مرۆڤـ و چه‌ندین خاڵی دیکه هۆکاری بێزاری و تووره بوونی خه‌ڵکه له ده‌سه‌لاتدارانی ملهۆر و گه‌نده‌ڵی ئاخوندی. له حاڵێک دا که زیاتر له نیوه‌ی حه‌شیمه‌تی ئێران له ژێر هێڵی فه‌قر و هه‌ژاری دان، ئاغازاده‌کان و ئاخوندزاده‌کان له‌و په‌ری ریفاه و خۆشگوزه‌رانی دا ده‌ژین و به بێ ئه‌وه‌ی هیچ کارێک بکه‌ن وه یا خۆیان ماندوو بکه‌ن داهاتی ولات له به‌ر ده‌ستیان دایه و به که‌یفی خۆیان خه‌رجی ده‌که‌ن. بێچوه ئاخونده‌کان و ئاغازاده‌کان وه‌ک میراتگر و خاوه‌ن ماف، هێز و سه‌رمایه، ده‌سه‌لاتێکی تایبه‌تیان بۆ خۆیان قۆرخ کردووه، له ناوخۆی ولات و هه‌روه‌ها له ولاتانی دیکه‌ش چه‌ندها کۆمپانی و کارخانه‌یان دامه‌زراندوه به سه‌رمایه‌ی خه‌ڵکی ئێران و به ناوی خۆیانه‌وه و داهاته‌که‌شی تایبه‌ت به ده‌ست و پێوه‌ندییه‌کانی خۆیانه. هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی رژێمیش که دروشمی پاراستن و ئاسایشی هاوولاتیان به‌رز ده‌که‌نه‌وه وه‌ک قۆڵه‌چماخی ده‌ستی ئاغا شه‌ریکه به‌شی بێچوه ئاخونده‌کان و ئاغازاده‌کانن و ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌وان ده‌پارێزن و هه‌ر که‌سیش ده‌نگی لێوه بێت وه یا ره‌خنه‌یان لێ بگرێ په‌لاماری ده‌ده‌ن و ده‌یکوژن.
ئه‌وه‌ی که روون و ئاشکرایه رژێمی ئاخوندی ئێران له حاست کۆر و کۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به رژێمێکی سه‌ره‌رۆ و پێشێل کاری مافی مرۆڤــ ناسراوه و هه‌ر وه‌ها ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌و رژێمه به ئاشکرا له تیرۆریزم پشتیوانی ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ تاقم و گروپه تیروریستیه‌کان ده‌نێرن، سپای قودس سه‌ر به سپای یاسداران که راسته‌وخۆ له ژێر چاودێری خامنه‌یی دایه دزه ده‌کاته نێو ولاتانی ده‌ورووبه‌ر و به‌رده‌وام خه‌ریکی بشێوی و ئاژاوه‌گێری له‌و ولاتانه دایه. هۆی سه‌ره‌کی ئاڵۆزی له ناوچه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست رژێمی ئاخوندی ئێرانه. به له به‌رچاو گرتنی ئه‌م خالانه رژێمی ئاخوندی ئێران دژ به ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راسته و ده‌سه‌لاتێکی ئاژاوه‌گێر و تیرۆریست په‌روه‌ره. ده‌رئه‌نجامی ئه‌و جۆره کرده‌وه و هه‌ڵوێسته چه‌وتانه‌ی رژێم ئاکامی زۆر خراپ و نه‌رێنی لێ ده‌که‌وێته‌وه که زه‌ره‌ر و زیانی له راده‌به‌ده‌ری بۆ خه‌ڵکی ئێران به دواوه ده‌بێ.
ئه‌م جۆره کرده‌وانه‌ی رژێمی ئاخوندی نه ته‌نها له رووی سیاسییه‌وه ئاکامی خراپی لێ ده‌که‌وێته‌وه و خه‌ڵکی ئێرانی له هه‌نده‌ران به چاوێکی سووک سه‌یر ده‌کرێن و ته‌نانه‌ت جێگای شک و گومانن، به‌ڵکوو له بواری ئابوریشه‌وه خه‌ڵکی ئێران تووشی زه‌ره‌ر و زیانی زۆر ده‌بن که لێره دا ده‌توانین ئاماژه به رێژه‌ی هه‌لاوسان له ئێران‌دا بکه‌ین که رۆژ له دوای رۆژ خراپتر ده‌بێته‌وه هه‌ر وه‌ها کێشه‌ی بێ‌کاری و گرانی و جیاوازی چینایه‌تی چه‌ندین فاکته‌ری سه‌ره‌کین که ته‌نکی به خه‌ڵکی ئێران هه‌ڵچنیوه.