جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گاردین: کرده‌وه‌ى سه‌ربازى دژ به‌ رژیمى ئێران له‌ بارتر بووه‌

گاردین: کرده‌وه‌ى سه‌ربازى دژ به‌ رژیمى ئێران له‌ بارتر بووه‌

رۆژنامه‌ى گاردین چاپى بریتانیا له‌ بابه‌تێکدا به‌ ناوى (سه‌رۆک کۆمارى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا کۆتر نیه‌، به‌ڵکوو ئه‌و هه‌ڵۆیێکى ووریاتره‌، نووسى کرده‌وه‌ى سه‌ربازى نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به‌ رژیمى ئێران وێ ده‌چێ

له‌ کاتى باراک ئوباما له‌بارتر بێ له‌وه‌ى که‌ که‌سێکى دیکه‌ بوایه‌ به‌ سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا.
گاردیه‌ن نووسیویه‌تى ئوباما به‌ڵێنى دیپلۆماسى و ووتوێژى داوه‌ و به‌رکار هینانى فشار له‌ شوێنێک که‌ پێویست بکا به‌ کار ده‌ێنێ. یانى ئاخرین رێگه‌چاره‌ نه‌ک یه‌که‌م. به‌لام ر٠اوێژکاره‌کانى ده‌ڵێن له‌م پێوه‌نده‌دا زۆر جیددیه‌. ناوبراو به‌و ئاکامه‌ گه‌یشتووه‌ که‌ نابێ رێگه‌ بدرێ به‌ رژیمى ئێران ببێته‌ هێزێکى ناوکه‌یی.
ر٠اوێژکاره‌کانى سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا گووتیان: ئوباما ووتووێژ بۆ رێگه‌ گرتن له‌ وه‌ده‌ست هێنانى چه‌کى ناوکه‌یی به‌کار دێنێ. به‌لام ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌کانى سه‌رکه‌وتوو نه‌بێ به‌کار هێنانى کرده‌وه‌ى سه‌ربازى کارێکى دوور نابێ.
گاردیه‌ن نووسى، بیری لێ بکه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر جان مه‌ککین له‌ سه‌ردانى بۆ پێته‌خته‌کانى ئوروپا هه‌وڵى ده‌دا بۆ هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر رژیمى ئێران یه‌کیه‌تى دروست بکا. به‌لام که‌س گوێى لێ نه‌ده‌گرت. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ دوو ملوێن که‌س له‌ له‌نده‌ن نار٠ه‌زایه‌تیان ده‌رده‌بر٠ى و دیانگووت (ئێمه‌ نامانه‌وێ جارێکى دیکه‌ فریو بخۆین).
ئه‌و رۆژنامه‌ نووسیویه‌تى: به‌لام ئه‌گه‌ر باراک ئوباما ئه‌و مه‌سه‌له‌ باس بکا و شیى بکاته‌وه‌ که‌ هه‌ر٠ه‌شه‌ى رژیمى ئێران جیددیه‌ و وه‌ک عێراق نیه‌، له‌و کاته‌دا به‌شێوه‌یێکى باشتر پشتیوانى لێ ده‌کرێ.

16 سال و 6 روز و 14 ساعت و 15 دقیقه پیش از این

گاردین: کرده‌وه‌ى سه‌ربازى دژ به‌ رژیمى ئێران له‌ بارتر بووه‌

گاردین: کرده‌وه‌ى سه‌ربازى دژ به‌ رژیمى ئێران له‌ بارتر بووه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن