ههڵسوور٠اوێکى خوێندکارى دیکه گیرا
ههڵسوور٠اوانى مافى مرۆ له ئێران، ره‌حمان ره‌حیم پوور خوێندکارى رشتهى موهه‌ندیسى کهشاوهرزى زانکۆى ورمێ،
رۆژى شه‌ممه ١٨ى خه‌زه‌ڵوه‌ر له یه‌کێک له شه‌قامه‌کانى شارى ورمێ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمه‌وه گیرا و بۆ شوێنێکى نادیار براوه.
سه‌باره‌ت به گیرانى ناوبراو سه‌رچاوه‌یێکى ئاگادار رایگه‌یاند رۆژى سێ شه‌ممه ١٤ى خه‌زه‌ڵوه‌ر خوێندکارانى زانکۆى ورمێ به نار٠هزایهتى به ته‌قه‌لوبی له ئاکامى ده‌نگى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى صنفى خوێندکارى مانیان گرت که ئه‌و مانگرتنه دواى ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى ئه‌و زانکۆیه له ناو مانگرتووان دا و به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى که دووباره ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌رێوه بچێته‌وه و که‌س ده‌ستى تێ وه‌رنه‌دا، مانگرتنه‌که کۆتایی پێ هات. به‌لام فشار بۆ سه‌ر ههڵسوور٠اوانى صنفى له‌و باره‌وه زیادى کرد و له ئاکامدا بووه هۆى گیرانى ره‌حمان ره‌حیم پوور، ههڵسوور٠اوى صنفى زانکۆى ورمێ.
چاره‌نوسى ئه‌و خوێندکاره دیار نیه و هیچ هه‌واڵێک له هه‌ل و مه‌رجى و شێوه‌ى گیرانى ناقانوونى ناوبراو نیه و ئه‌وه بووته هۆى نیگه‌رانى خانه‌واده و نزیکانى.