جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

تاران یه‌کێک له‌ ١٣شارى مه‌ترسیدار بۆ ژیان

تاران یه‌کێک له‌ ١٣شارى مه‌ترسیدار بۆ ژیان

رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان به‌ ووریایی سه‌باره‌ت به‌ پیسى ى هه‌وا له‌ سه‌رانسه‌رى جیهان و به‌ تایبه‌ت قاره‌ى ئاسیا، ١٣ شار له‌وانه‌ تارانى وه‌ک شاره‌ مه‌ترسیداره‌کانى جیهان ناساند.

له‌ راپۆرتى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کاندا هاتووه‌ که‌ ته‌مێکى قاوه‌یی ره‌نگ که‌ ئه‌ستووریه‌که‌ى زۆرجار ده‌گاته‌ زیاتر له‌ یه‌ک مایل، له‌ ناوچه‌ى (شبه‌ جه‌زیره‌ى عه‌ره‌بستان) تا ده‌ریای زه‌رد له‌ قه‌راغى ئوقیانووسى ئارام، له‌ نێوان دوو کوره‌ و چین، ده‌گرێته‌وه‌ که‌ حه‌تا له‌ ناو فرۆکه‌شدا ده‌بینرێ. ئه‌و ته‌مه‌ که‌ له‌ ئێرانیش ده‌گوزه‌رێ و تارانیش ده‌گرێته‌وه‌. له‌ به‌هاردا ئه‌و ته‌مه‌ هێندێ جار تا کالیفورنیاش ده‌چێ.
تاران له‌گه‌ڵ شاره‌کانى وه‌ک بانکۆک، قاهیره‌، دێهلى نه‌و و سئول، وه‌ک یه‌کێک له‌ پیسترین شارى جیهان ناسراوه‌، که‌ ژیان تێیدا به‌ره‌ورووى مه‌ترسیه‌.
به‌لام ر٠اپۆرته‌که‌ى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان خۆلاسه‌ نابێته‌وه‌ له‌و چه‌ند شاره‌دا، ئه‌و ر٠اپۆرته‌ هه‌ل و مه‌رجى ئاو و هه‌وای قار٠ه‌ى ئاسیاى به‌ شێوه‌یێکى گشتى خراپ له‌ باقى قار٠ه‌کانى جیهان لێکداوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێ به‌ ملوێنها که‌س له‌ به‌شێکى به‌رینى قار٠ه‌ى ئاسیا هه‌وایێکى سه‌ممى، پر٠ له‌ دووکه‌ڵ و ته‌ماوى و تێکه‌ڵ به‌ مه‌وادى شیمیایی، هه‌ڵده‌مژن. به‌ پێى ئه‌و ر٠اپۆرته‌ به‌ردى بناغه‌ى ئاو و هه‌وا له‌ قار٠ه‌ به‌ هۆى پیس بوونه‌وه‌ گۆر٠اوه‌.
ئاچیم ئه‌شتاینز، به‌رێوه‌به‌رى گشتى (به‌رنامه‌ى ژینگه‌ى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ پێکه‌ن، به‌ ئیشاره‌ به‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ گووتى: هیچ هه‌نگاوێکى به‌په‌له‌ بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و کێشه‌ ئه‌ونده‌ پێویست نه‌بووه‌ که‌ ئه‌ورۆ پێویسته‌.
له‌و ر٠اپۆرته‌دا هاتووه‌ دروست کراوه‌کانى پێشه‌سازى ماشین، له‌ناوبردنى دارستان بۆ کشت وکاڵ، به‌کارهێنانى دار و پاشماوه‌ى حه‌یوانات بۆ چێشت لێنان، مه‌عده‌نه‌کانى زوخاڵى به‌رد له‌ باشوورى ئافریقا، سه‌رچاوه‌ى چه‌مى ئامازوون و باکوورى قار٠ه‌ى ئه‌مریکاش زیادى کردوه‌، به‌و حاڵه‌ هه‌ل و مه‌رجى قار٠ه‌ى ئاسیا خرابتره‌ له‌ باقى قار٠ه‌کانى دیکه‌.
به‌ پێى ر٠اپۆرتى ده‌سته‌یێک له‌ دانشمه‌ندان که‌ له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٢ له‌ سه‌ر پیسى هه‌وا لێکۆڵینه‌وه‌یان کردبوو، رایانگه‌یاند له‌ ئاسیادا هه‌ورى قاوه‌یی ره‌نگ به‌ شێوه‌یێکى به‌رچاو رێگه‌ ده‌گرێ له‌ تیشکى خۆر بۆ شاره‌کانى چین و بووه‌ته‌ هۆى که‌م بوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مى کشت و کاڵ له‌ هیند.
به‌ پێى ر٠اپۆرتێک که‌ زانکۆى تاران سێ ساڵ له‌وه‌ پێش بلاوى کرده‌وه‌، به‌ره‌و سه‌رچوونى منوئه‌کسیدى که‌ربوون له‌ هه‌واى تاران، رێژه‌ى مردن به‌ هۆى نه‌خۆشیه‌کانى دڵى له‌و شاره‌ زیاد کردوه‌.
له‌ سالانى ر٠ابردوودا ماشینه‌کانیان به‌ هۆى سه‌ره‌کى پیس بوونى هه‌واى تاران ده‌زانى، به‌لام له‌ هه‌مانکاتدا ژماره‌یێک له‌ کارناسان پێ یان وایه‌ راده‌ى پیس بوونى ژینگه‌یان گه‌وره‌ کردۆته‌وه‌.

16 سال و 6 روز و 13 ساعت و 52 دقیقه پیش از این

تاران یه‌کێک له‌ ١٣شارى مه‌ترسیدار بۆ ژیان

تاران یه‌کێک له‌ ١٣شارى مه‌ترسیدار بۆ ژیان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن