کۆبوونه‌وه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی ووزه له باکۆ کۆتایی پێهات
رۆژى شه‌ممه ٢٥ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٧، رێبه‌رى وه‌لاتانى به‌شدار له کۆبوونه‌وه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی وزه له باکوو له ر٠اگهیێندراوێکدا ته‌ئکیدیان کردوه هه‌وڵه‌کانیان بۆ هاوکارى یه‌کتر به‌رده‌وام ده‌بێ.
به پێى ر٠اپۆرتى رادیۆ ئوروپاى ئازاد/ رادیۆ ئازادى، له‌و کۆبوونه‌وه‌دا که رێبه‌رانى وه‌لاتانى ئه‌مریکا، روسیه، لیتوانى، تورکیه، ئوکراین، له‌هستان، گورجستان و ئازه‌ربایجان تێیدا به‌شدار بوون، باسیان له رێگه جیاجیاکانى گواستنه‌وه‌ى وزه له ئاسیاى ناوه‌ند بۆ ئوروپا و بازاره‌کانى جیهانى یان کرد.
له ر٠اگهیێندراوى کۆتایی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌دا رێبه‌رانى وه‌لاتانى به‌شداربوو رێکه‌وتن له سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بن له هه‌وڵه‌کانیان بۆ گه‌یشتنى پرۆژه هاوبه‌شه‌کان که خزمه‌ت ده‌کا به ئاسایشى ئوروپا.
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا ساموئیل بادمن وه‌زیرى وزه‌ى ئه‌مریکا ره‌خنه‌ى که مسکۆ گرت له بر٠یارى هێلى لووله‌ى گازى روسیه بۆ ئوروپا که بر٠یاره له ده‌ریاى ر٠هشهوه بوگزه‌رێ، پرۆژه‌یێکه که خرجێکى زۆر هه‌ڵده‌گرێ و گووتى که دروست کردنى ئه‌وه زۆر سه‌خته.