جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ته‌ئکیدى گروپى جی ٢٠  له‌ سه‌ر هاوکارى له‌ به‌رانبه‌ر کێشه‌ى ئابوورى

ته‌ئکیدى گروپى جی ٢٠  له‌ سه‌ر هاوکارى له‌ به‌رانبه‌ر کێشه‌ى ئابوورى

رێبه‌رانى ٢٠  وه‌لاتى ئابوورى جیهان، ناسراو به‌ جی ٢٠  له‌ کۆبوونه‌وه‌ى واشینگتۆن له‌ سه‌ر بر٠یارێک بۆ چاکسازى له‌ سیستمى ئابوورى ته‌ئکیدیان کرده‌وه‌ و به‌ڵێنیان دا بۆ به‌ره‌وسه‌ر بردنى ئابوورى جیهان له‌گه‌ڵ یه‌کتر هاوکارى بکه‌ن.

کێشه‌ى ئابوورى ئه‌م دواییه‌ که‌ له‌ رۆژى ١٣ى مانگى پێشوو و له‌ بازارى خانووبه‌ره‌ى ئه‌مریکاوه‌ ده‌ستى پێ کرد، ئێستا مه‌ترسیه‌ بۆ سه‌ر سیستمى ئابوورى جیهان.
له‌ ر٠اگه‌یێندراوى کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ى واشینگتۆن دا هاتووه‌ رێبه‌رانى هێزه‌ ئابووریه‌کان، که‌ ٨٥ له‌ سه‌دى ئابووری جیهانیان له‌ ده‌ست دایه‌، رێبه‌ران ئامانجى گشتیان بۆ رێگه‌گرتن له‌ سه‌رهه‌ڵدانى کێشه‌ى دیکه‌ له‌ داهاتوودا و نوێ کردنه‌وه‌ى ئابوورى جیهان باس کرد.
له‌ به‌شێکى دیکه‌ى ئه‌و ر٠اگه‌یێندراوه‌دا هاتووه‌ ئێمه‌ ده‌بێ له‌ بنه‌ر٠ه‌ته‌وه‌ چاکسازى بکه‌ین تا زه‌مانه‌تى ئه‌وه‌ بکات که‌ کێشه‌یێکى جیهانى دیکه‌، له‌ داهاتوودا روو نه‌داته‌وه‌.
به‌رپرسانى به‌شدار له‌و کۆبوونه‌وه‌ ته‌ئکیدیان کرده‌وه‌ هاوکارى حکومه‌ته‌کان و هه‌روه‌ها هاوکاریه‌کانى نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ چاکسازى قانوونه‌کانى سیستمى ئابوورى بۆ کۆمه‌ک به‌ وه‌لاتانى له‌ حاڵى به‌ره‌و پێش چوون، پێویسته‌.


16 سال و 5 روز و 16 ساعت و 1 دقیقه پیش از این

ته‌ئکیدى گروپى جی ٢٠  له‌ سه‌ر هاوکارى له‌ به‌رانبه‌ر کێشه‌ى ئابوورى

ته‌ئکیدى گروپى جی ٢٠  له‌ سه‌ر هاوکارى له‌ به‌رانبه‌ر کێشه‌ى ئابوورى


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن