جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

زیندانیه‌ ئه‌هلى حه‌قه‌کان له‌ هه‌ل و مه‌رجێکى خراپ دان

زیندانیه‌ ئه‌هلى حه‌قه‌کان له‌ هه‌ل و مه‌رجێکى خراپ دان

کۆمیته‌ى هه‌واڵنێرانى مافى مرۆڤ، به‌ پێى هه‌واڵى گه‌یشتوو له‌ زیندانى ورمێ، زیندانیه‌کانى ئه‌هلى حه‌ق دواى کۆتایی هێنان به‌ مانگرتن له‌ خواردن و بایه‌خ نه‌دانى به‌رپرسانى زیندانى ورمێ، تووشى ده‌رد و ئازارى قورگ بوون.

ئه‌وه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ وه‌لامى داواکانیان نه‌دراوه‌ته‌وه‌ و له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌و زیندانیانه‌ یه‌ فه‌رمانى رێبه‌ره‌که‌یان ده‌ستیان له‌ مانگرتنه‌که‌یان هه‌ڵگرتووه‌.
سه‌هه‌ندى عه‌لى محه‌ممه‌دى، به‌خشعلى محه‌ممه‌دى، عبادلا قاسم زاده‌، مێهدى قاسم زاده‌ و یونس ئاقایان، پێنج که‌س له‌ ئه‌هه‌لى حه‌قه‌کانن که‌ له‌ زیندانى ورمێ به‌ نار٠ه‌زایه‌تى به‌ جیاوازى دانان له‌ قانوونى رژیمى ئێران سه‌باره‌ت به‌ ئه‌هلى حه‌ق زیاتر له‌ ٥٤ رۆژ مانیان له‌ خواردن گرتبوو.
شایانى باسه‌ به‌رپرسانى زیندان تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێکیان له‌ باره‌ى باشتر کردنى هه‌ل و مه‌رجى ئه‌و زیندانیانه‌ نه‌کردوه‌.

16 سال و 5 روز و 16 ساعت و 8 دقیقه پیش از این

زیندانیه‌ ئه‌هلى حه‌قه‌کان له‌ هه‌ل و مه‌رجێکى خراپ دان

زیندانیه‌ ئه‌هلى حه‌قه‌کان له‌ هه‌ل و مه‌رجێکى خراپ دان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن