فیگارۆ: شه‌ر٠ ئه‌نگێزه‌کان دووباره سه‌ریان هێنا ده‌ر
رۆژنامه‌ى واشینگتۆن پۆست له ر٠اپۆرتێکدا نووسى: رژیمى ئێران له وه‌لامى ر٠ووراستانه به پێشنیارى باراک ئوباما بۆ ووتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا خۆ ده‌بوێرێ.
ئه‌و رۆژنامه نووسى وادیاره سه‌رانى رژیم له وه‌لام به پێشنیاره‌که‌ى سه‌رۆک کۆمارى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا خۆده‌بوێرێ.
واشینکتۆن پۆست نووسى: ئه‌حمه‌دى نژاد که له سارى قسه‌ى ده‌کرد گووتى: بۆ ئێمه فه‌رقى نیه کێ دێ و کێ ده‌روا.
ئه‌و رۆژنامه نووسى موجته‌با سمره‌ى هاشمى، یه‌کێک له ر٠اوێژکارهکانى ئه‌حمه‌دى نژاد له ووتووێژێکدا گووتى: ده‌وڵه‌تى نوێى ئه‌مریکا پێش ئه‌وه‌ى بیه‌وێ له‌گه‌ڵ جه‌ورى ئیسلامى ووتووێژ بکا، ده‌بێ هێزه‌کانى خۆى له عێراق بکێشێته‌وه، و رێز له سیستمى حکومه‌تى ئێمه که له‌لایه‌ن رێبه‌رێکى مه‌زهه‌بی پایه‌به‌رزه‌وه به‌رێوه ده‌چێ بگرێ و ده‌ست هه‌ڵگرێ له سیاسه‌ته‌کانى له باره‌ى گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی جمهورى ئیسلامى ئێران.
واشینگتۆن پۆست نووسى: حسه‌ینى تائیب فه‌رمانده‌ى به‌سیج گووتى: که‌سانێک که ماسکى دۆستایه‌تى یان له رووى خۆیان داوه، به‌لام ده‌یانه‌وێ خه‌یانه‌ت بکه‌ن، و له رێگه‌ى ووتووێژى بێ شه‌رته‌وه دێنه پێش مه‌ترسیدارترن.
رۆژنامه‌ى فه‌رانسه‌یی فیگارۆ له‌و باره‌وه نووسى: ئه‌حمه‌دى نژاد و توندره‌وه‌کانى رژیمى ئێران ده‌یانه‌وێ دووباره ئه‌مریکا هان بده‌ن و ئه‌گه‌ر قسه له ووتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا بێته پێش، بێ شک ئه‌و توندره‌وانه هه‌ست به مه‌ترسی ده‌که‌ن.
ئه‌و رۆژنامه نووسى دواى هه‌ڵبژاردنى ئوباما ئیحتمالى ئه‌وه هه‌بوو که هه‌ل بۆ ووتووێژى رژیمى ئێران و ئه‌مریکا بر٠هخسێ، به‌لام ئه‌و تیشکى هومێده‌ش به زوویی له ناوچوو و وادیاره ویسته شهر٠خوازیهکان دیسان سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه.