سارکوزى ده‌ڵێ: مووشه‌که‌کانى رژیمى تاران مه‌ترسیه بۆ ئوروپا
خه‌باتمێدیا: نیکولاسارکوزى سه‌رۆک کۆمارى فه‌رانسه که له واشینگتۆن قسه‌ى ده‌کرد، گه‌لاڵه‌ى مووشه‌کى رژیمى ئێرانى به مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئوروپا ناوهێنا و گووتى: سپه‌رى دیفاعى ئه‌مریکا ده‌توانێ رێگه بگرێ له مه‌ترسى مووشه‌کى له گۆشه‌یێکى جیهان به‌تایبه‌ت رژیمى ئێران.
رۆژنامه‌ى فه‌رانسه‌یی فیگارۆ هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا ئیشاره‌ى به تاقیکردنه‌وه‌ى مووشه‌کى ئه‌م دواییه‌ى رژیمى ئێرانى کرد و نووسى: نیشاندانى هێز له‌لایه‌ن رژیمه‌وه بێ شک نیگه‌رانیه‌کان له گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی و مووشه‌کى چه‌ند به‌رانبه‌ر ده‌کا.
هاوکات کاناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه له ر٠اپۆرتێکدا گووتى: سه‌رۆک کۆمارى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا ئیجازه‌ى وه‌ده‌ست هێنانى چه‌کى ناوکه‌یی به رژیمى ئێران نادا.
به‌شداربووانى به‌رنامه‌یێکى ئه‌و کاناڵه ته‌ئکیدیان کرده‌وه که ئه‌گه‌ر رژیمى ئێران ده‌ست هه‌ڵنه‌گرێ له به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی و مووشه‌کى خۆى، ئوباما رێگه‌یێکى دیکه هه‌ڵده‌بژێرێ.
مارتین ئیندیک یه‌کێک له به‌رپرسانى پێشووى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا گووتى: سه‌رۆک کۆمارى هه‌ڵبژێرادراو له هه‌ل و مه‌رجێکدا ده‌ست به کار ده‌بێ که رژیمى ئێران نزیک بۆته‌وه له چه‌کى ناوکه‌یی.
ناوبراو گووتى: ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌به‌ر چاو بێ که کێشه‌ى نێوان ئه‌مریکا و رژیمى ئێران ته‌نیا گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی نیه. به‌ڵکوو مه‌سه‌له‌ى زۆرى وه‌ک ده‌ستێوه‌ردان له عێراق، لوبنان و غه‌زه‌یه و هه‌روه‌ها په‌نادان به گرۆپه ترۆریسته‌کان له کێشه‌کانى نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌یه.
چارلز واڵت، ژنراڵى هێزى ئاسمانى ئه‌مریکا له‌و به‌رنامه‌ى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌دا گووتى: پێم وایه که سه‌رۆکى تازه هه‌ڵبژێردراو هیچ رێگه‌یێک سه‌باره‌ت به رژیمى ئێران وه‌لا نانێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که رێگه چاره‌ى سه‌ربازى ئاخرین رێگه‌یه، به‌لام هه‌موو رێگه‌کان له سه‌ر مێزن.