٧٩ له‌سه‌دى بنزینى ئێران له ئیماراته‌وه دابین ده‌کرێ
خه‌باتمێدیا: رۆژنامه‌ى ئه‌برار بلاوى کرده‌وه، ده‌وڵه‌ت له حاڵێکدا خه‌ریکى ئاماده‌کردنى پێشنیارى دابین کردنى به‌نزینه که رژیم له حه‌وت مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌وساڵ له ٨ وه‌لاتى جیهان زیاتر له ٢ ملیارد و ٥٣٢ ملوێن دولار بنزینى کر٠یوه.
به پێى ر٠اپۆرتى هه‌واڵده‌رى حکومه‌تیى مێهر، له حه‌وت مانکى یه‌که‌مى ئه‌و ساڵ وه‌لاته‌کانى ئیماراتى یه‌کگرتووى عه‌ره‌بى، هیند، فه‌رانسه، هوله‌ند، تورکیه، تورکه‌منستان، ئازه‌ربایجان و الجزایر نزیک به ٢ ملیارد و ٧٠ ٠ ملوێن لیتر کیلۆ گرام به نرخى زیاتر له ٢ ملیارد و ٥٣٢ ملوێن دولار بۆ ئێرانیان ناردوه که له‌و نێوه‌دا، ئیماراتى یه‌کگرتووى عه‌ره‌بی زۆرترین به‌شى بۆ خۆى ته‌رخان کردوه.
له‌و ماوه‌دا ئیمارات زیاتر له یه‌ک ملیارد و ٩٩٥ ملوێن دولار بێنزینى بۆ ئێران ناردوه که ئه‌و رێژه‌یه نزیک به ٧٩ له سه‌د له بێنزینى هاورده له‌لایه‌ن رژیمه‌وه له خۆ ده‌گرێ. رێژه‌ى نێنزینى هاورده‌ى رژیم له‌و وه‌لاته عه‌ره‌بیه‌وه له حه‌وت مانگى یه‌که‌مى ئه‌و ساڵ له کاتێکدا گه‌یشته زیاتر له ٢ ملیارد و ١٣٤ کیلۆ گرام که ئه‌و رێژه له حه‌وت مانگى ساڵى ر٠ابردوو گه‌یشته یه‌ک ملیارد و ٥٤ ملوێن دولار. ئه‌و ر٠اپۆرته هه‌روه‌ها زیادى کرد: وه‌لاتانى هیند به ٢٠ ٤، تورکیه به‌٩٦ و تورکه‌منستانیش به ٨٢، ملوێن دولار له دواى ئیمارات زۆرترین به‌شیان له فرۆشتنى بێنزین به رژیمى ئێران بۆ خۆیان ته‌رخان کردوه. به پێى ئه‌و ر٠اپۆرته، له حه‌وت مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌و ساڵ هاورده‌ى بێنزینى ئێران له الجزایره‌وه گه‌یشته ٦٦ ملوێن دولار. ئه‌و وه‌لاته له‌و ماوه‌دا زیاتر له ٦٥ملوێن کیلۆگرام بێنزینى به رژیم فرۆشتووه. وه‌لاتانى ئوروپایی هوله‌ند و فه‌رانسه به ریز به ٤٠ و ٣٠ ملوێن دولار له پله‌ى شه‌شه‌م و حه‌وته‌مى هه‌نارده‌ى بێنزین بۆ ئێران دان.به پێى ئه‌و ر٠اپۆرته وه‌لاتى ئازه‌ربایجان به فرۆشتنى زیاتر له ٢١ ملوێن کیلۆگرام بێنزین به نرخى ١٦ ملوێن دولار که‌مترین رێژه‌ى هه‌نارده‌ى بێنزین بۆ ئێرانى له نێوان ئه‌و هه‌شت وه‌لاته‌ى بۆ خۆى ته‌رخان کردوه.
شایانى باسه له ساڵى ر٠ابردوودا رژیمى ئێران له وه‌لاتانى سه‌نگاپوور، بلغارستان و ئاڵمانیش بێنزینى دهکر٠یی که له‌م ساڵدا هه‌نارده‌ى بێنزین له‌و وه‌لاتانه ر٠اگیراوه.