جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

له‌ هه‌ر هه‌شت ئێرانى یه‌ک که‌س په‌روه‌نده‌ى دادوه‌رى هه‌یه‌

له‌ هه‌ر هه‌شت ئێرانى یه‌ک که‌س په‌روه‌نده‌ى دادوه‌رى هه‌یه‌

خه‌باتمێدیا: به‌ پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى حکومه‌تیى ئیسنا، عه‌بباس عه‌لیزاده‌ جێگرى ئیداره‌ى ئابوورى ده‌زگاى دادوه‌رى رژیم ده‌ڵێ:

له‌ هه‌ر هه‌شت ئێرانى یه‌ک که‌س له‌ دادگاکانى رژیمدا په‌روه‌نده‌ى دادوه‌ریان هه‌یه‌، و (بگره‌ و ببه‌سته‌) وه‌لامده‌ره‌وه‌ى سزا و په‌روه‌نده‌کانى دادوه‌رى نیه‌.
پێش ئه‌وه‌یش ئاخوند مه‌حمود هاشمى شاهرودى سه‌رۆک ده‌زگاى دادوه‌رى رژیم، گوتبووى به‌ بوونى جه‌ماوه‌رى ٧٠  ملوێنى له‌ ئێران سالانه‌ نزیک به‌ نۆ ملوێن په‌روه‌نده‌ دروست ده‌کرێ.
عه‌لیزاده‌ له‌ ووتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى ئیسنا، ره‌خنه‌ى له‌ زیادبوونى به‌رچاوى په‌روه‌نده‌ى دادوه‌رى و زیادکردنى له‌ چاو جه‌ماوه‌رى ئێران گرت.
ناوبراو به‌ ئیشاره‌ به‌وه‌ى که‌ هه‌ر په‌روه‌ندیێک پێوه‌ندى به‌ سێ که‌سه‌وه‌ هه‌یه‌، گووتى: که‌ حه‌تا له‌گه‌ڵ خۆش بینى و قه‌بووڵ کردنى ئه‌وه‌ى که‌ له‌ هه‌ر په‌روه‌نده‌یێکدا دوو که‌سیش دیارى بکرێن، له‌ ساڵدا ١٨ ملوێن که‌س له‌ په‌روه‌نده‌کانى دادوه‌ریدا وه‌ک شکاتکه‌ر و تاوانبار ناویان دێت.

16 سال و 4 روز و 9 ساعت و 48 دقیقه پیش از این

له‌ هه‌ر هه‌شت ئێرانى یه‌ک که‌س په‌روه‌نده‌ى دادوه‌رى هه‌یه‌

له‌ هه‌ر هه‌شت ئێرانى یه‌ک که‌س په‌روه‌نده‌ى دادوه‌رى هه‌یه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن