رایس ده‌ڵێ: ئێرانیه‌کان شایانى حکومه‌تێکن جوێ له‌و رژیمه‌ى ئێستا
هه‌واڵده‌رى حکومه‌تیى ئیسنا، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له ووتووێژێکدا گوتوویه‌تى: خه‌ڵکى ئێران شایانى حکومه‌تێکن که جوێ بێ له رژیمى ئێران.
به پێى ئه‌و ر٠اپۆرته، رایس له ووتووێژ له‌گه‌ڵ هێلن کوپر، رۆژنامه‌نووسى ئه‌مریکایی گوتوویه‌تى ئێمه هومێدوارین خه‌ڵکى ئێران ده‌ست بده‌نه کارێکى به‌که‌ڵک بۆ ئه‌وه‌ى شایانى حکومه‌تێکى باشتر له‌و رژیمه‌ى ئێستان.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا هه‌روه‌ها له ووتووێژێکدا له‌گه‌ڵ کاناڵى تلویزیۆنى سی ئیس پنى ئه‌مریکا رایگه‌یاند: ووتووێژ له‌گه‌ڵ رژیمى تاران سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه و ئه‌و رژیمه ده‌ستى له بهرزهفر٠یى خۆى هه‌ڵنه‌گرتووه.
ئه‌و کاناڵه له رایسى پرسى، سه‌رۆک کۆمارى رژیمى ئێران (ئه‌حمه‌دى نژاد) بروسکه‌ی پیرۆزبایی بۆ سه‌رۆک کۆمارى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا نارد. پێشنیارى ئێوه بۆ باراک ئوباما چیه و ئێمه به چ شێوه‌یێک ده‌بێ به‌ره‌ورووى ئه‌و رژیمه بینه‌وه؟
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له وه‌لامدا گووتى: ئێمه ساڵى ٢٠ ٠ ٦ به رژیمى ئێرانمان راگه‌یاند که ئاماده‌ین له‌گه‌ڵیان ووتووێژ بکه‌ین. ئێمه به هاوکارى سێ وه‌لاتى گه‌وره‌ى ئوروپا هه‌وڵماندا رازیان بکه‌ین که ده‌ست هه‌ڵگرن له پیتاندنى ئوران‌یۆم بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و کاره ده‌توانێ دروست کردنى بۆمبى ئه‌تۆمى لێ بکه‌وێته‌وه. پێمان گوتن وه‌رن ووتووێژ بکه‌ین ته‌نیا پیتاندنى ئوران‌یۆم ر٠اگرن، به‌لام قه‌بووڵیان نه‌کرد، به باوهر٠ى من تواناى ئه‌و کاره‌یان نه‌بوو.
ناوبراو زیادى کرد لێره‌دا پرسیارێک هه‌یه، که ئێمه چۆن ده‌مانه‌وێ بیانهێننه سه‌ر مێزى ووتووێژ؟ پێم وایه سه‌رۆک کۆمارى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا (ئوباما) رۆژێک دواى وه‌رگرتنى نامه‌که‌ى ئه‌حمه‌دى نژاد، هه‌ڵوێستى خۆى ر٠اگهیاند و گووتى: وه‌ده‌ست هێنانى چه‌کى ناوکه‌یی له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه قه‌بووڵ ناکرێ.
کاندوایزا رایس گووتى: ووتووێژ له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران تا ئێستا ئاکامى نه‌بووه و ئه‌و رژیمه له به‌رزه فر٠ییه ناوکه‌ییه‌کانى خۆى ده‌ستى هه‌ڵنه‌گرتووه.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له باره‌ى سه‌پاندنى ئابڵوقه‌کان له سه‌ر رژیم گووتى: ئێمه کارێکمان کردوه له ناوه‌نده ئابووریه گه‌وره‌کانى جیهان و کۆمپانیا گه‌وره نه‌وتیه‌کانى وه‌ک توتاڵى فه‌رانسه له ئێران‌دا کاره‌کانیان ر٠اگرن. ئابوورى رژیمى ئێران تووشى مووشکیلاتى جیددى بووه و له‌گه‌ڵ دابه‌زینى نرخى نه‌وت جیددى تر ده‌بێ.
له لاییکى دیکه‌وه کاناڵى سی بی ئێسى ئه‌مریکا له ر٠اپۆرتێکدا له باره‌ى کێشه‌کانى به‌رده‌م ئوباما سه‌رۆک کۆمارى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا، بلاوى کردۆته‌وه له ماوه‌ى پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردندا گووتووبووى که رێگه‌یێکى نوێ به کار ده‌بات ئه‌ویش ووتووێژى ر٠استه و خۆیه له‌گه‌ڵ رژیمى ئێرانه.
هه‌ر له‌و ر٠اپۆرتهدا هاتووه که ئه‌گه‌ر ئوباما نه‌توانێ پیتاندنى ئوران‌یۆم به رژیم ر٠اگرێ، ئه‌و کات له به‌رچاوگرتنى رێگه‌ى سه‌ربازى به‌ره‌و سه‌ر ده‌چێ.