ووتووێژ سه‌باره‌ت به کێشه‌ى ناوکه‌یی رژیم له سه‌ردانى شیمون پرێز بۆ له‌نده‌ن
به پێى ر٠اپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، شیمون پرێزسه‌رۆک کۆمارى ئیسرائیل شه‌وی دووشه‌ممه ٢٧ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٧ بۆ چاوپێکه‌وتنێکى سێ رۆژه گه‌یشته له‌نده‌ن.
ناوبراو له‌و سه‌ردانه سێ رۆژیه‌دا چاوى به مه‌له‌که و سه‌رۆک وه‌زیرى بریتانیا ده‌که‌وێ و له پارڵه‌مانى ئه‌و وه‌لاته قسه ده‌کا.
وا بر٠یاره ناوبراو مه‌دره‌کى ئیفتیخارى له کۆلیژى کینگى له‌نده‌ن وه‌رده‌گرێ و له زانکۆى ئاکسفۆرد قسه‌ده‌کا.
ده‌فته‌رى سه‌رۆک کۆمارى ئیسرائیل رایگه‌یاند، له چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى بریتانیا له باره‌ى گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی رژیمى تاران و ئاشتى رۆژهه‌لاتى ناوهر٠است ووتووێژ ده‌کا.