وه‌زیرى ئیرشادى رژیم هێرشى کرده سه‌ر ئاخوند ره‌فسه‌نجانى
شه‌هاب نیوز، وه‌زیرى ئیرشادى رژیمى ئێران له کردنه‌وه‌ى رێ و ره‌سمى چاپه‌مه‌نى و هه‌واڵده‌ریه‌کان، به بێ سڵکردن وه‌لامى ره‌خنه‌کانى ئاخوند ره‌فسه‌نجانى دایه‌وه
که ماڵپهر٠ى لایه‌نگرانى ده‌وڵه‌تیش به سهرسوور٠مانهوه بلاویان کرده‌وه و قسه‌کانى پاسدار سه‌فاریان به که‌م وێنه ناوبرد.
پاسدار سه‌فار هرندى که وادیاره له بیرى چووه که وه‌لامى ره‌خنه‌ى سه‌رۆکى مه‌جلیسى خیبره‌گانى وه‌لى فه‌قیه و سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى لێکدانه‌وه‌ى قازانجه‌کانى رژیم ده‌داته‌وه، له کاردانه‌وه به ووریاییه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى ئاخوند هاشمى ره‌فسه‌نجانى له باره‌ى پاوانخوازى و هه‌ڵسووکه‌وت له‌گه‌ڵ بلاوکراوه‌کان له هه‌ل و مه‌رجى تایبه‌تى ئێستادا، گووتى: پێم سه‌یر بوو کاتى هێندێ له که‌سایه‌تیه‌کان له پێوه‌ند به ئازادى چاپه‌مه‌نى له هه‌ل و مه‌رجى ئێستا نیگه‌رانیان دهربر٠یوه و قسه‌یان کردوه که وادیاره نیگه‌رانى هه‌ل و مه‌رجى چاپه‌مه‌نیه‌کانن و له به‌رانبه‌ردا بیرم لێ کرده‌وه هه‌ر ئه‌و پیاوه به‌رزانه له ماوه‌ى به‌رپرسایه‌تى خۆیان دا به هۆى ره‌خنه‌یێکى ئاسایی کێچ که‌وته که‌وڵیان و حه‌تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ى له به‌رانبه‌ر ر٠اگهیێنه گشتیه‌کان گریان.
ناوبراو زیادى کرد، پێم سه‌یره که‌سانێک به‌و که‌م جیکه‌ڵدانیه‌وه باس له ئازادى چاپه‌مه‌نى کاتى خۆیان ده‌که‌ن و ئێستا له پێوه‌ند به ئازادى چاپه‌مه‌نى نیگه‌رانى دهردهبر٠ن.
سه‌فارى هه‌ره‌ندى گووتى: بۆ بیرهێنانه‌وه‌ى که‌سانێک که له بیریان چووبێت و بۆ بیرهێنانه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى که سه‌رکه‌وتنى مانه‌وه‌یان له هه‌ل و مه‌رجه‌کانى دیکه‌ى وه‌لات دا نه‌بووه، پێویسته بیریان بێنینه‌وه که ر٠ابردووى ئێمه له باره‌ى چاپه‌مه‌نیه‌وه چۆن بووه. ئه‌و وه‌لامه‌ى وه‌زیرى ئیرشادى رژیم به ئاخوند ره‌فسه‌نجانى له کاتێکدایه سه‌رۆکى مه‌جایسى خیبره‌گان له ووته‌یێکى کورت دا، ته‌نیا ووریایی دابوو: پاوانخوازى و هه‌ڵسووکه‌وت له‌گه‌ڵ چاپه‌مه‌نى له هه‌ل و مه‌رجى ئێستادا سه‌مێکى کووشه‌نده‌یه بۆ نیزام.