چاره‌نووسى دوو ههڵسوور٠اوى کورد له بازنهیێکى پر٠ له گوومان
وریا ئه‌سکه‌نده‌رى و دیاکۆ قوبادى که خه‌ڵکى شارى کامیارانن و رۆژى ٤ى خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى ئه‌و شاره‌وه گیران، هه‌روا له هه‌ل و مه‌رجێکى نادیاردا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
له کاتێکدا کامیاران دادگاى به ناو ئینقلابی نیه، که‌سێک به ناوى زارعى دادوه‌رى دادگاى گشتى رژیم له کامیاران ووتوویه‌تى، لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر تاوانى ئه‌منیه‌تى ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌ى به‌ده‌ر له ئووسوول وه‌ئه‌ستۆ گرتووه.
زارعى له باره‌ى چاره‌نووسى ئه‌و دوو ههڵسوور٠ه مه‌ده‌نیه هیچ زانیاریێکى به خانه‌واده‌کانیان نه‌داوه و له باره‌ى وه‌لام له پێوه‌ند به چارنووسى ئه‌و که‌سانه‌وه خۆى بواردوه.
زارعى له به‌رانبه‌ر به‌دواداچوونى به‌رده‌وامى خانه‌واده‌ى وریا و دیاکۆى ئه‌وانى ناردوه بۆ ناوه‌ندى هه‌واڵگرى ئیتلاعات که له دواى دوو رۆژ به‌دواداچوون، ناوه‌ندى هه‌واڵگرى ئیتلاعاتى سنه پێى راگه‌یاندوون که چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو که‌سه قه‌ده‌غه‌یه.