کۆبونەوەى کومیتەى نوروێژى سازمانى خەبات لەگەڵ کومیتەى نوروێژى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران
سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران- کومیتەى نوروێژ
ڕۆژى شەممە 7ى بانەمەڕى 1387 کۆچى خۆرى لەسەر داواى کومیتەى نوروێژى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران هەردوو کومیتەى سازمانى خەبات و حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران لە وڵاتى نوروێژ کۆبوونەوەو لەسەر مه سه له س٠یاس٠یه کان و پێوەندیەکان و هاوکارى نێوانیان ووت وێژیان کرد.
بەڕێزان کاک عبداللە قادرى بەرپرسى کومیتەى نوروێژى سازمان و کاک محمود یوسفى، بەرپرسى پێوەندیەکانى سازمانى خەبات، بەشدار بوون. هەروەها لەکومیتەى نوروێژى حیزبى دیموکراتى کوردستان بەڕێزان ساڵح وەلیزادە و گەلاوێژ محمدى بەشدار بوون.