گیرانى به‌همه‌ن توتنچى رۆژنامه‌نووسى شارى سنه
هه‌واڵده‌رى چاودێرى مافى مرۆڤى کوردستان، سه‌رله‌به‌یانى رۆژى سێ شه‌ممه ٢٨ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٧ـ١٨ى نه‌وامبرى ٢٠ ٠ ٨، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمى ئێران چوونه ماڵى به‌همه‌ن توتنچى له سنه و ناوبراویان گرت.
یه‌کێک له ئه‌ندامانى خانه‌واده‌ى ئه‌و رۆژنامه‌نووسه گووتى: سه‌عات ٧ى سه‌ر له به‌یانى هه‌شت که‌س له هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیم چوونه ماڵه که‌ى و له‌گه‌ڵ پشکنین و گهر٠ان، به‌همه‌ن یان گرت و له‌گه‌ڵ خۆیان بردوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى خانه‌واده‌ى تووتنچى له باره‌ى ئه‌وه‌ى که ئایا ئه‌و هێزانه حوکمى گرتنیان پێ بووه، ده‌ڵێ: یه‌کێک له‌و که‌سانه وه‌ره‌قه‌یێکى که پێم وابێ حوکمى گرتن و پشکنینى ناو ماڵه‌که بوو نیشانى به‌همه‌ن دا و له دواى گه‌رانى ماڵ هیچیان نه‌دۆزیه‌وه ده‌زگاى ماهواره و چه‌ند به‌رگ له نووسراوه‌کانى به‌همه‌نیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد.
ئه‌و که‌سه له باره‌ى بێ خه‌به‌رى له شوێنى ئه‌و رۆژنامه نووسه کورده، گووتى: ئه‌و هێزانه له وه‌لامى پرسیاره‌کانى ئێمه له هۆى گرتن و شوێنه‌که‌ى بێ ده‌نگ بوون و به په‌له ماڵه‌که‌یان پشکنى و به‌همه‌نیان گرت به شێوه‌یێک که ئیجازه‌یان نه‌دا تا ناوبراو لیباس خه‌وه‌کانى بگۆر٠ێ و عه‌ینه‌که‌که‌ى له‌گه‌ڵ خۆى ببا.
شایانى باسه به‌همه‌ن تووتنچى رۆژنامه‌نووسى سه‌ربه‌خۆ و ئه‌ندامى شۆراى حه‌وتوونامه‌ى که‌ره‌فتوو بوو که ساڵى ر٠ابردوو پێش ر٠اگرتنى بلاوکراوه‌که له ژێر فشارى هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمدا مه‌جبوور کرا ده‌ست له کاره‌که‌ى بکێشێته‌وه.