٩٠ له سه‌دى ئه‌و که‌سانه‌ى گورچیله ده‌به‌خشن لاو و هه‌ژارن
هه‌واڵده‌رى حکومهتیى ئیرنا، فاتیمه‌ى ئهشدهرى به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى پشتیوانى له نه‌خۆشه‌کانى گوورچیله له ئوستانى قه‌زوین گووتى:
زیاتر له ٩٠ له سه‌دى ئه‌و که‌سانه‌ى گورچیله‌ى خۆیان ده‌به‌خشن لاو و له چینى هه‌ژارى کۆمه‌ڵگان.
ناوبراو رۆژى سێ شه‌ممه ٢٨ى خه‌زه‌ڵوه‌ر به هۆى حه‌وتووى پشتیوانى له نه‌خۆشه‌کانى گوورچیله به هه‌واڵده‌رى ئیرناى گووت: باقى نه‌خۆشیه‌کانى گوورچیله (دیالیزى) ئه‌و ئوستانه له چینى هه‌ژار و که‌م داهاتى کۆمه‌ڵگان که به هۆى دابین نه‌کردنى پێوه‌ندى گوورژیله تووشى کێشه ده‌بن.
ئهشدهرى هه‌روه‌ها تووش بوون به نه‌خۆشى گوورچیله له ئوستانى قه‌زوین له په‌ره سه‌ندن دایه و گووتى: به هۆى به‌ره‌و سه‌رچوونى ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌بێ له هه‌موو ئیمکاناتێ بۆ به‌رگرتن و وریا کردنه‌وه‌ى خه‌ڵک له‌و باره‌وه که‌ڵک وه‌رگرین.