دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رۆژنامه‌ى حکومه‌تیى جمهورى ئیسلامى هێرشى کرده‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تى عێراق

رۆژنامه‌ى حکومه‌تیى جمهورى ئیسلامى هێرشى کرده‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تى عێراق

رۆژى سێ شه‌ممه‌ ٢٨ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٧، رۆژنامه‌ى حکومه‌تیى حمهورى ئیسلامى له‌ بابه‌تێکدا به‌ ناوى (عێراق له‌ چاڵه‌وه‌ بۆ بیر) له‌ باره‌ى ئیمزاى رێکه‌وتن نامه‌ى نێوان ئه‌مریکا و ده‌وڵه‌تى عێراق نووسى:

گرینگترین به‌شى ئه‌و رێکه‌وتنه‌ به‌ندى ٣ له‌ ماده‌ى ١٢یه‌ که‌ نیشان ده‌دا که‌ ده‌وڵه‌تى عێراق چووه‌ته‌ ژێر بارى ئه‌مریکاوه‌. هه‌روه‌ها به‌ند و ماده‌ى دیکه‌ش له‌و رێکه‌وتن نامه‌یه‌دا هه‌یه‌ که‌ به‌ ته‌واوى ئیستعمارین و عێراق به‌ ئیمزاى ده‌وڵه‌تى به‌غدا بووه‌ به‌ مه‌یدانى هاتووچۆى سه‌ربازه‌کانى ئه‌مریکا.
ئه‌و رۆژنامه‌ حکومه‌تیه‌ نووسى، به‌و رێکه‌وتنه‌ ئه‌مریکاییه‌کان ده‌توانن له‌ شوێنێکى جیهانه‌وه‌ و هه‌ر که‌سێک به‌ فرۆکه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌نه‌ عێراق و تا هه‌ر کاتێ بیانه‌وێ له‌گه‌ڵ خۆیانى بهێڵنه‌وه‌ و و هه‌ر هه‌ڵسووکه‌وتێک پێ یان خۆش بێ له‌گه‌ڵیان بکه‌ن و له‌ رێگه‌ى ئه‌وانیشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌لاتانى دراوسێى عێراق بکه‌ن، به‌ سه‌رنجدان به‌و راستیه‌ ئیدیعاى ئه‌وه‌ى که‌ ئه‌و رێکه‌وتن نامه‌ هه‌ر جۆره‌ سنوور به‌زاندن بۆ دراوسێکان له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌کا، به‌ ته‌واوى بێ سوود و زه‌مانه‌تى نیه‌.

16 سال و 5 روز و 14 ساعت و 51 دقیقه پیش از این

رۆژنامه‌ى حکومه‌تیى جمهورى ئیسلامى هێرشى کرده‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تى عێراق

رۆژنامه‌ى حکومه‌تیى جمهورى ئیسلامى هێرشى کرده‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تى عێراق


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن