ته‌رمى پاشایێکى سێ هه‌زار ساڵه له سنه دۆزرایه‌وه
خه‌باتمێدیا: ئاسۆساڵح سێ شه‌ممه ٢٨ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٧ـ ١٨ى نوامبرى ٢٠ ٠ ٨، له کاتى چاک کردنى رێگاى سنه ـ حه‌سه‌ن ئاوا، پێنج گۆر٠ى مێژوویی دۆزرایه‌وه.
به‌رپرسانى رێکخراوى میراتى فه‌رهه‌نگى و گهر٠انى ئوستانى کوردستان، به پێى لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان، ته‌مه‌نى ئه‌و گۆر٠انهیان گێرایه‌وه بۆ ٣ هه‌زار ساڵ . له‌و گۆر٠ستانهدا که مردوه‌کان به دانیشتنه‌وه نێژراون، و هه‌روه‌ها که‌ل و په‌لى شه‌ر٠ و ده‌سبه‌ن و قاپى گڵى دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌و که‌سانه‌ى که له چه‌ند سه‌عاتى سه‌ره‌تاى دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و گۆر٠انه توانیویانه بیانبینن، گووتوویانه: یه‌کێک له‌و گۆر٠انه تایبه‌ت به پاشایێک بووه، ئه‌و ته‌رمه به ساخى له تابوتتێکدایه که به‌شى ده‌ره‌وه‌ى به قور٠قوشم و به‌شى ناوه‌وه‌ى له زێر٠ گیراوه. درێژایی تابووته‌که به قه‌د ته‌رمه‌که ده‌بێ. له په‌ناى سه‌رى ته‌رمه‌که‌دا یه‌ک یا دوو سندووقچه هه‌ن که زێریان تێدایه، له په‌ناى ته‌رمه‌که‌دا نێزه‌یێک و له سه‌ر سینه‌ى و ناوه‌ندى ته‌رمه‌که دوو شت هه‌یه، یه‌کیان وه‌ک ماسى و ئه‌وى دیى وه‌ک هه‌ڵۆ وایه. له سه‌ر ئه‌و دوو شکله به خه‌تى میخى نووسراوه، هه‌روه‌ها له پشته سه‌رى ته‌رمه‌که و دیوارى تابووته‌که هێندێ شکڵ کێشراوه.
خاڵێک که شایانى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که له‌شى ته‌رمه‌که ساخه، ئه‌و ته‌رمه به شێوه‌ى ته‌رمه مۆمیایی کراوه‌کان له پارچه‌ش نه‌گیراوه و به‌و جۆره‌ش ته‌واوى له‌شى ساخ ماوه‌ته‌وه.
وێنه‌ى چوار ته‌رمه‌که‌ى دیکه له لایه‌ن تلویزیۆنى ناوچه‌یی کوردستانه‌وه بلاو کراوه‌ته‌وه به‌لام وێنه‌ى پاشاکه تا ئێستا نه له ته‌له‌ویزیۆنى رژیم و نه له شه‌به‌که کوردستانه‌وه بلاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
به پێى ووته‌ى خه‌ڵکى ناوچه‌که به‌رپرسانى رژیم به ده‌وام خه‌ریکى دزینى ئاسارى مێژوویی کوردستان بوون و ئه‌و نیگه‌رانیه هه‌یه که ئه‌و ته‌رمه‌ش وه‌ک ئاساره‌کانى دیکه بدزرێ.
ئه‌و گۆر٠ستانهى که دۆزراوه‌ته‌وه له ٥٠ ٠ میترى کێوى مێژوویی زاگرۆس دایه که وه‌ک ئاسارى نه‌ته‌وه‌یی نووسراوه.