کاتى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى عێراق راگه‌یێندرا
رۆژى سێ شه‌ممه ٢٩ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٧ـ ١٩ى نوامبرى ٢٠ ٠ ٨، عه‌لى ده‌باغ ووته‌بێژى ده‌وڵه‌تى عێراق رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى عێراق ١٢ى رێبه‌ندان به‌رێوه ده‌چێ.
پارڵه‌مانى عێراق چه‌ند حه‌وتوو پێش په‌سه‌ند کردنى بر٠یارێک، شه‌ش کورسى له کورسى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى ئه‌و وه‌لاته‌ى تایبه‌ت به که‌مینه دینیه‌کان کرد.
رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێشنیارى کرد بوو که ١٢ کورسى له ٤٤٠ کورسى ئه‌نجومه‌نه‌کانى پارێزگاکان تایبه‌ت به مه‌سیحیه‌کان و باقى که‌مینه‌کانى دیکه بکرێ.
کاتى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاکان له کاتێکدا دیارى کراوه که بر٠یار وایه پارڵه‌مانى عێراقیش رۆژى چواره‌مى سه‌رماوه‌ز له باره‌ى رێکه‌وتن نامه‌ى ئه‌منیه‌تى عێراق و ئه‌مریکا په‌سه‌ند بکا.