به‌ره‌و سه‌رچوونى نار٠هزایهتى خوێندکاران له زانکۆکانى ئێران
خه‌باتمێدیا: هه‌واڵده‌رى ئه‌میرکه‌بیر، خوێندکارانى زانکۆى سیستان و به‌لوچستان و نه‌وشروانى بابل له ماوه‌ى حه‌وتووى ر٠ابردوودا بۆ چه‌ندمین جار کۆبوونه‌وه‌ى نار٠هزایهتیان دهربر٠ى.
خوێندکارانى زانکۆى سیستان و به‌لوچستان له نار٠هزایهتى به مه‌سه‌له‌ى ئه‌منیه‌تى و سنفى خۆیان هه‌روا له مانگرتن دان و داوا ده‌که‌ن ئه‌منیه‌تى خوێندکاران له ناو زانکۆ‌دا دابین بکرێ.
ئه‌و نار٠هزایهتیه که به هێرشى چه‌ند که‌سى نه‌ناسراو بۆ زانکۆ و ئازار و لێدانى چه‌ند که‌س له خوێندکاران ده‌ستى پێ کرد و تا رۆژى دووشه‌ممه ٢٧ى خه‌زه‌ڵوه‌ر که ئه‌م ر٠اپۆرته ئاماده کراوه هه‌ر به‌رده‌وام بووه و ر٠ایانگهیاندوه تا گه‌یشتن به داواکانیان ئه‌و نار٠هزایهتیانه به‌رده‌وام ده‌بێ.
خوێندکاران به کۆبوونه‌وه له بیناى ژوورى وانه ووتنه‌وه‌ى کۆلیژى موهه‌ندیسى داوایان کردوه له‌لایه‌ن به‌رپرسانى زانکۆوه وه‌لامی داواکانیان که له ر٠اگهیێندراوهکانیان دا هاتووه بده‌نه‌وه.
وێده‌چێ که ئه‌گه‌ر چى به‌رپرسانى زانکۆ به شێوه‌ى وتن داواى خوێندکارانیان قه‌بووڵ کردوه به‌لام وه‌ک ئه‌وه‌ى ده‌گووترێ که‌سانێک که خوێندکاران داواى لابردنیان کردوون هه‌روا له ناو زانکۆ‌دا ههڵسوور٠انى خۆیان هه‌یه.
یه‌کێک له خوێندکارانى ئه‌و زانکۆیه له‌و باره‌وه به هه‌واڵنێرى ئه‌میرکه‌بیرى گووت: فشار و ههر٠هشه له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ى که خوێندکاران داواى لابردنیان کردوون، زیادى کردوه. ئه‌و خوێندکاره زیادى کرد، خوێندکاران ده‌ڵێن تا به‌رپرسانى زانکۆ له باره‌ى لێکۆڵینه‌وه و داواکانمان به نووسراوه زه‌مانه‌ت وه‌رنه‌گرین به هیچ شێوه‌یێک ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵناگرین.
هه‌روه‌ها رۆژى دووشه‌ممه ٢٧ى خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندکارانى زانکۆى پیشه‌سازى نه‌وشیروانى بابلیش بۆ دووهه‌م جار له حه‌وتوودا کۆبوونه‌وه‌ى نار٠هزایهتیان گرت.
نار٠هزایهتى خوێندکاران له کاتێکه‌وه ده‌ستى پێ کردوه که زانیان به زوویی ده‌رگاى زانکۆ بۆ کور٠ان و کچان جیا ده‌کرێته‌وه و زانکۆ ده‌یهه‌وێ به دانانى چه‌ند نیگابانى ژن ئه‌و مه‌وجه فشارانه‌ى بۆ سه‌ر خوێندکاره کچه‌کان سه‌باره‌ت به حیجاب له هاتنى حکومه‌تى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد زیادى کردبوو، به‌رین تر بکه‌ن.
له سه‌ره‌تاوه خوێندکاران به به‌رێوه‌بردنى کۆبوونه‌وه‌یێک له به‌ر ئه‌نجومه‌نى ئیسلامى ئه‌و زانکۆ و سه‌باره‌ت به جیاکردنه‌وه‌ى ر٠هگهزى له زانکۆکانى وه‌لات به‌تایبه‌ت له‌و زانکۆ‌دا قسه و باسیان کرد. له سه‌ره‌تاى کۆبوونه‌ه‌وکه‌دا ١٥٠ که‌س له خوێندکارانى کور٠ و کچ به‌شداریان کرد، یه‌کێک له خوێندکاران باسێکى له سه‌ر مێژووى جیاوازى ر٠هگهز له ئێران قسه‌ى کرد. دواى ئه‌وه خوێندکاران ره‌خنه‌یان له‌و هه‌ل و مه‌رجه له حکومه‌تى ئه‌حمه‌دی نژاد و به‌تایبه‌ت له زانکۆى پێشه‌سازى نه‌وشیروانى بابل گرت و ئه‌و کرده‌وه‌ى به‌رپرسانىن زانکۆ له باره‌ى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌رگاکانى هاتووچۆى زانکۆ و جیاکردنه‌وه‌ى رێ و ره‌سمى ئاشناکردنى خوێندکارانى نوێى زانکۆ و به جیا به‌رێوه‌بردنى رێ و ره‌سمى ساڵى نوێى خوێندنیان مه‌حکوم کرد.
له ماوه‌ى ئه‌و کۆبوونه‌وه‌دا و دواى ئه‌ویش خوێندکاران به‌و بۆنه‌وه ر٠اگهیێندراوێکیان بلاو کرده‌وه و له به‌شی یه‌که‌مى ئه‌و ر٠اگهیێندراوهدا جیاکردنه‌وه‌ى ر٠هگهزهکان به بێ رێزی به شعوور، گه‌وره‌یی و مافى خوێندکارانیان زانى و ئه‌وه‌یان به ژێر پێ نانى پیرۆزى زانکۆ زانى.
له‌لایێکى دیکه‌وه له زانکۆى هه‌مه‌دان رۆژى دوو شه‌ممه ٢٧ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٧، خوێندکارانى زانکۆى ئه‌بوو عه‌لى سینا له ساڵ رۆژى قه‌تڵه زنجیره‌ییه‌کاندا مانیان گرت و تووره‌یی و نار٠هزایهتى خۆیان دژ به سزا نه‌دانى به‌رێوه‌به‌رانى ئه‌و جینایه‌ته دربر٠ى.
خوێندکاران بۆ پیرۆز ر٠اگرتنى یادى قوربانیه‌کانى ئه‌و جینایه‌ته‌ى وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتى رژیم چه‌ند ده‌قیقه بێ ده‌نگ بوون.