سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له تازه‌ترین راپۆرته‌که‌ی خۆیدا ته‌ئکیدی کرده سه‌ر مافه یاساییه‌کانی دانیشتووانی شاری ئهشر٠هف
خه‌باتمێدیا: راپۆرتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌رباره‌ی چالاکییه‌کانی یونامی له عێراق بڵ٠‹اوکرایه‌وه. له‌م راپۆرته‌دا ته‌ئکید کراوه‌ته سه‌ر مافه یاساییه‌کانی دانیشتووانی شاری ئهشر٠هف.
له سه‌ره‌تای راپۆرته‌که‌دا هاتووه:
به‌دوای ده‌رچوونی بر٠یارنامهی ١٨٣٠ ی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که له رۆژی ٧ی ئووتی ٢٠ ٠ ٨ په‌سند کرا, ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش داوای له سکرتێری گشتیی کرد که ده‌رباره‌ی جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌کانی سێ مانگه‌ی یونامی له عێراق راپورتێک ئاماده بکات. دوابه‌دوای ئه‌مه, راپۆرتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ٦ی نۆڤامبری ٢٠ ٠ ٨ (١٦ی گهڵار٠ێزانی ١٣٨٧ کۆچی خۆری) ئار٠استهی ئه‌نجوومه‌ن کرا.
له به‌ندی ٤٥ی ئه‌م راپۆرته‌دا و له ژێر سهردێر٠ی «چالاکییه‌کانی بواری مافه‌کانی مرۆڤ» ده‌رباره‌ی مافه یاساییه‌کانی دانیشتووانی ئهشر٠هف هاتووه:
یونامی له نیزیکه‌وه به‌رده‌وام بووه له چاودێریکردنی به سه‌ر ره‌وشی ئه‌ندامانی سازمانی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران له که‌مپی ئهشر٠هف له پارێزگای دیاله. به‌دوای ئیمزاکردنی ریککه‌وتننامه‌ی ساڵی ٢٠ ٠ ٤ ئه‌وان وه‌ک پێشوو له لایه‌ن سوپای ئه‌مریکاوه پارێزراون.
راپۆرتی سکرتێری گشتی به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌مه که ده‌وڵه‌تی عێراق ئاماده‌یی خۆی بۆ چاودێریکردنی به‌سه‌ر که‌مپه‌که‌دا و له ئاینده‌یه‌کی نیزیکدا راگه‌یاندووه ده‌ڵێت:
کۆمیسێری باڵای مافه‌کانی مرۆڤ له نامه‌یه‌کدا به به‌رواری ١٥ی ئۆکتۆبری ٢٠ ٠ ٨ بۆ وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی عێراق راشکاوانه داوا له ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌کات که له به‌رانبه‌ر ده‌رکردنی زۆره‌ملییانه, دوورخستنه‌وه یان گهر٠اندنهوه, که پێشێلکردنی ئه‌سڵی «نان ریفۆڵمان»ه, دانیشتووانی ئهشر٠هف بپارێزێت و خۆی دوور بخاته‌وه له هه‌ر هه‌نگاونانێک که ژیان یان ئاسایشی ئه‌وان بخاته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌مه‌ش گرینگه که پێداویستییه‌کانی ژیانی دانیشتووانی ئه‌م که‌مپه و له‌وانه: ده‌ست راگه‌یشتنیان به خۆراک و ده‌وا و ده‌رمان له لایه‌ن پارێزه‌رانی که‌مپه‌که‌وه دابین بکرێت.
بان کی‌مۆن, سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له راپۆرتی خۆیدا ده‌رباره‌ی ره‌وشی ناله‌باری مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران, وێر٠ای ته‌ئکیدکردنه سه‌ر پێشێلکردنی مافه‌کانی ژنان, خوێندکاران, مامۆستایان و کرێکاران له لایه‌ن رێژیمی ئاخوندییه‌وه, باس له ئه‌شکه‌نجه و سزادانی بێ به‌زێییانه و سوکایه‌تیکردن و له‌وانه: شه‌لاخکێشکردن و قرتاندنی ئه‌ندام جه‌سته له لایه‌ن ئه‌م رێژیمه‌وه ده‌کات و به هێنانه‌وه‌ی چه‌ند نموونه‌ی دڵته‌زێن ده‌نووسێت:
له ٢ی ئووتی ٢٠ ٠ ٧ راپۆرتنووسی تایبه‌ت نیگه‌رانیی خۆی دهربر٠ی له ئاست ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵ زیندانییه‌ک له زیندانی مه‌ریوان و ئه‌شکه‌نجه‌دانی. ئه‌م زیندانییه له ژوورێکی یه‌ک مه‌تریی چوارگۆشه‌دا زیندانی کراوه و ئه‌شکه‌نجه دراوه و زۆر به که‌می خۆراکیان داوه‌تێ. زۆر جار له ژوورێکی پیسدا به ده‌سته‌وه هه‌ڵواسراوه و ناچار بووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خنکێت سه‌ری خۆی به‌رز راگرێت. له رۆژی ٣ی ئاپر٠یلی ٢٠ ٠ ٧دا راپۆرتنووسی تایبه‌ت, ده‌رباره‌ی پێنج که‌سی دی, که له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا ناچار کراون دان به قه‌تڵ و تۆمه‌تی دیکه‌دا بنێن له مارسی ٢٠ ٠ ٦, راپۆرتی ئاماده کردووه. به پێی ئه‌م راپۆرتانه, ئه‌م زیندانییانه به ئوتوو سووتێنراون و ده‌ست و قاچیان شکێنراون و ماسولکه‌کانیان به مه‌ته‌ی کاره‌بایی کون کراون.
له به‌ندێکی تری راپۆرته‌که‌ی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا ده‌رباره‌ی پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له لایه‌ن حکومه‌تی ئاخوندییه‌وه هاتووه:
قرتاندنی ئه‌ندامه‌کانی جه‌سته و سزای جه‌سته‌یی که له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی رێژیمی ئێرانه‌وه وه‌ک سزای ئیسلامی پاساو ده‌درێت, زۆری جێگه‌ی نیگه‌رانییه. کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤ گه‌یشتۆته ئه‌م ده‌رئه‌نجامه که سزای زۆر توندی وه‌ک: شه‌لاخکێش کردن, به‌رده‌باران و قرتاندنی ئه‌ندامه‌کانی جه‌سته‌ی مرۆڤ به پێچه‌وانه‌ی خاڵی حه‌وته‌می په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی مافی هاووڵاتیبوون و مافی سیاسییه. کۆمیته‌ی مافه‌کانی منداڵان نیگه‌رانبوونی خۆی زۆر به توندی دهربر٠یوه. به پێی یاساکانی (ئه‌م حکومه‌ته) که‌سانی خوار ١٨ ساڵ که تاوانێکیان هه‌بووبێت, ده‌کرێت سزای جه‌سته‌ییان بۆ ده‌ربچێت و بخری٠‹نه ژێ٠‹ر جۆره‌ها ئه‌شکه‌نجه و هه‌ڵس و که‌وتی بێ به‌زێییانه و نامرۆڤانه و سووکاتی پێ٠‹کردنی وه‌ک قرتاندنی ئه‌ندامه‌کانی جه‌سته, شه‌لاخ لێدان و به‌رده‌باران که به به‌رده‌وامی له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی رێژیمی ئێرانه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێن. ئاژانسێکی ئێرانی هه‌واڵی قرتاندنی ده‌ست چوار که‌سی له شاری مه‌شهه‌د بڵاو کرده‌وه و له رۆژی ١٠ ی ژانوییه‌ی ٢٠ ٠ ٧ له زمان سه‌رۆکی هێزی دادوه‌ری له کرماشان رایگه‌یاند که به‌م زووانه... هه‌ڵده‌ستن به قرتاندنی ده‌ستی ژمارێکی زۆر که‌سانی دی له شوێنه گشتییه‌کان و له به‌ر چاوی خه‌ڵک.