گیرانى یه‌کێکى دیکه له سه‌رکرده‌کانى هێزى قودس له عێراق
به پێى هه‌واڵ هێزه‌کانى ئه‌مریکا ئه‌ندامێکى پله به‌رزى هێزى ترۆریستى قودسى سوپاى پاسدارانیان له فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا گرتووه.
به پێى ووته‌ى ووتهبێژێکى ئه‌رته‌شى ئه‌مریکا له به‌غدا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى هێزى ترۆریستى قودس له ناردنى چه‌کى دروست کراوى رژیمى ئێران بۆ عێراق له ژێر ناوى دامهزراوهیێکى خێرخواز، ده‌ستى هه‌بووه.
ئه‌و دامه‌زراوه خێرخوازه به ناو بۆ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ى شوینه پیرۆزه‌کان له عێراق دا ههڵسوور٠انى هه‌یه.
رژیمى ئاخوندى ئێران بۆ په‌ره‌پێدانى نفوزى خۆى له عێراق تا ئێستا به سه‌دان دامه‌زراوه‌ى له‌و شێوه‌ى له‌و وه‌لاته‌دا پێک هێناوه.
له ر٠اگهیێندراوى هێزه‌کانى ئه‌مریکادا هاتووه به فه‌رمانده‌یی ئه‌و که‌سه‌ى که گیراوه تاقمێکى نهێنى، چه‌ک و چۆڵیان له ناو بارى که‌ل و په‌لى بیناسازى دا ده‌شارده‌وه و ده‌یان ناردن بۆ عێراق. ئه‌و که‌سه هه‌روه‌ها له ناردنى مه‌وادى موخه‌دیر بۆ عێراق ده‌ستى هه‌بووه.